رۆیته‌رز: فه‌ره‌نسا و سعودیه‌ رێكه‌وتنی سه‌ربازیان واژوو كرد

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاشكرایی ده‌كات”بە بەشداریی شازادەی جێنشینی سعوودیە لە فەرەنسا ڕێککەوتنێکی نوێی سەربازی لە نێوان پاریس و ڕیاز واژۆ کراوە، هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌”کە بێن سەلمان بەتەمایە، ئەو هەوڵانەی  کە پێشتر لەمبارەوە ئەنجام دراون، بیانگۆڕێت.

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا، ئاشكرای كردووه‌، لە کاتی سەفەری سێ ڕۆژەی محەمەد بێن سەلمان، شازادەی جێگری سعوودیە، بۆ فەرەنسا، ڕێککەوتنێکی نوێی سەربازی واژۆ کراوە.

ئەو بەرپرسە فەرەنسییە جەختیشی کردووەتەوە بە هاوکاریی بەرپرسانی سعوودی ستراتیجییەکی نوێ بۆ هاوکاریی سەربازیی و هەناردنی چەک و چۆڵ بۆ سعوودیە داڕێژراوە و لەمبارەوەشەوە ڕێککەوتنێک لە نێوان ڕیاز و پاریسدا واژۆ کراوە”.

شایانی باسه‌ پێشتریش ڕیاز و واشنتۆن ڕێککەوتنی سەربازییان بۆ کڕین و هەناردنی چەکۆچۆڵ و تەکنۆلۆژیای نوێی سەربازی واژۆ کردووە”.

Back to top button