شا عهبدوڵڵا پهیامێك ئاراستهی نێچیرڤان بارزانی دهكات
له پەیامێكدا جەنابی شا عەبدوڵڵاى دووەمى كوڕى حوسەین، شاى شانشینى ئوردونیى هاشمى بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی ـی برای، پرسه و سهرهخۆشی له بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان دهكات،
دهقی پهیامهكه…
جەنابى برامان نێچیرڤان بارزانى خودا بتانپارێزێتسەرۆكوەزیرانى هەرێمى كوردستانى عێراق
سڵاوى خواتان لێ بێت
بە خەمێكى قووڵ و پەژارەیەكى زۆرەوە هەواڵى كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس مستەفا بارزانى-ى براتانمان پێ گەیشت، خواى گەورە لێى خۆش ببێت.
لە كاتێكدا كە ڕاستگۆترین پرسە و سەرەخۆشیى خۆمتان بەم بۆنە بەئازارەوە پێ ڕادەگەیەنم، لە خواى گەورە و بەتوانا داواكارم، خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانى و لێبوردەییی خۆیەوە و بە بەهەشتى بەرینى شاد بكات و ئارامى و دڵنەوایى بە ئێوە و خێزانە جوامێرەكەتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
براتان
عەبدوڵڵاى دووەمى كوڕى حوسەین
شاى شانشینى ئوردونیى هاشمى
8ی نیسان 2018