دیاكۆ ئیسماعیل به‌هۆی ده‌سترێژی گولـله‌ی پاسداران ده‌كوژرێت

چوار گەنجی دانیشووی سنووری كەلار كە بە مەبەستی راوكردن چوونەتە نێوخاكی ئێران، لەلایەن پاسدارانی ئێران دەستڕێژی گولـلەیان لێدەكرێت، گەنجێكیان كوژراوە و یەكێكی دیكەش برینداركراوە.

سەردار محەمەد، بەڕێوەبەری ناحییەی مەیدانی سەر بە قەزای كەلار رایگەیاند: “ئەو گەنجانە لە سنووری مەیدان چوونەتە نێو خاكی ئێرانەوە، لەلایەن پاسدارانی ئێران تەقەیان لێكراوە، لە ئەنجامدا یەكێك لەو گەنجانە بە ناوی دیاكۆ ئیسماعیل، كوژراوە كە پیشەكەی مامۆستایە و یەكێكی دیكەش برینداربووە، تەرمی بێباك و بریندارەكە لە ژێر دەستی پاسدارانی ئێراندایە”.

بەڕێوەبەری ناحییەی مەیدانی سەر بە قەزای كەلار ڕاشیگه‌یاند:”دوو گەنجەكەی دیكە رایانكردووە و ھاتوونەتەوە دیوی كوردستان، لەلایەن ئاسایش دەستگیركراون، لە لێكۆڵینەوەكان دانیان بەوەداناوە كە بۆ راوكردنی باڵندە و ئاژەڵی كێوی چوونەتە دیوی ئێران”.

هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد: “ھەوڵەكانی ئیدارەی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوامە، بۆ ئەوە تەرمی كوژراوەكە و گەنجە بریندارەكە، كە لەژێر دەستی پاسدارانی ئێراندان، بگەڕێندرێنەوە كوردستان”.

Back to top button