ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه ده‌كات
سه‌رۆكی كۆماری توركیا و سه‌رۆكی ئاكپارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆنگره‌ی ئاسایی شه‌شه‌می پارته‌كه‌یدا له سێرت گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند: “وڵاتانی رۆژئاوا كه رۆژێك له رۆژان گوێمان لێنه‌بوو سه‌باره‌ت به‌و هێرشه تیرۆریستییانه‌ی كه رۆژانه ده‌كرایه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان هیچ شتێك بڵێن، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی توركیا بكه‌ن كه به هۆكاری ره‌وا ئه‌نجامیده‌دات. ئه‌ی رۆژئاوا، كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و سه‌یرێكی ئه‌و منداڵ و ژن و مرۆڤانه ده‌كه‌ن كه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌كوژرێن و شه‌هید ده‌كرێن تاوه‌كو ئێمه به ئێوه بڵێین ‘ئه‌مانه دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن'”.
سه‌رۆككۆماری توركیا ڕاشیگه‌یاند :” ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌رمان ده‌وه‌ستن و به زمانی تیرۆریستان قسه ده‌كه‌ن پێیان ده‌ڵێین ئه‌وه ئه‌رز و ئه‌وه گه‌ز ‘تا جه‌هه‌نه‌م رێگه‌تان له‌به‌رده‌مدایه’ “.
ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی ئاكپارتی ده‌لێت :” به‌وانه ده‌ڵێم شووره‌ییه كه تراجیدیایه مرۆییه‌كانی ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌نه بازرگانی چه‌ك بۆ خۆیان، حساباتی سیاسیی ناوخۆیی و ئاله‌تی بازاڕی مامه‌ڵه. شووره‌ییه بۆ دیموكراسیتان، مافه‌كانی مرۆڤ و تێگه‌یشتنی دیپلۆماسیتان”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: “مه‌رگی هه‌ر كه‌سێكی بێ‌تاوان كه رێگه‌تان بۆ خۆشكردووه یان ته‌ماشاچی بوون له‌باره‌یه‌وه، خوێنه‌كه‌ی له رووتان، ده‌ست و پلتان، مێژووتان و ئاینده‌تان هه‌ڵپژاوه. چیتر هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه مافی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه كه سكاڵا به‌ده‌ست رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، تیرۆریزم و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانه‌وه بكات”.