پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپه‌رین: دوژمنان ئامانجیان تێکدان و شێواندنی سرووشتی کوردستانە

دوابەدوا بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کڕینی دووپشک لە سنوری قەزای پشدەر لە لایەن بازرگانانی ئێرانیەوە بەنرخێکی زۆر هاوشێوەی هێلانەی شەمشەمەکوێرە خـــواكـــوڕك بەدواداچونی بۆ ئەم پرسەکرد.

بەووتەی چەند کەسێک کە لەو ڕووەوە زانیاریان به‌ خــواكــوڕك ڕاگه‌یاندووه‌ ” لە بەرامبەر 100 دووپشک بڕی 2500 دۆلاری ئەمریکی نرخی بۆ دیاری کراوە ، پێشوتریش هێلانەی شەمشەمەکوێرە نرخێکی زۆری دەکرد ” .

لای خۆیەوە جەبار ئادەم وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارەستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: ” دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کڕینی دووپشک لە لایەن بازرگانانی ئێرانیەوە ئێمە بەدواداچونمان بۆ ئەم پرسە کردووە و هەماهەنگیمان لەگەڵ قائیمقامیەت و ئاسایشی قەزای پشدەر کردووە ئەوەی هەیە تا ئێستا دەنگۆیە هیچ شتێکمان بە بەڵگەوە لە بەردەست دانیە ” .

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارەستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند:” ئامانج لەو کارانە تەنها تێکدان و شێواندنی سرووشتی کوردستانە ، ڕینمایشمان بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنورەکەمان ئەوەیە کە پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموانە دەبێت ئەو ڕاستیە بزانن کە ناحەزانی خاک و خەڵکی کوردستان هەموو ڕێگەیەک دەگرنەبەر پێویستە هەموان ئەو ڕاستیە بزانن ” .

Back to top button