فرۆکەخانەی بەغداد بووەتە جێگەی تاڵان کردنی جانتای گەشتیارەکانی کوردستان

 

فرۆکەخانەی بەغدادی نێودەولەتی بووەتە بووەتە جێگایەک بۆ دزی کردن و دەرھێنانی شمەکە گرانبەھاکان لە ناو جانتا و کارگۆ وپۆستەکانی ئەو کۆمپانیا و کەسانەی کە دانیشتوانی ھەرێمی کوردستانن لە کاتی گەرانەوەی گەشتەکانیان لە دەرەوە وڵات تووشی ئەم دیاردەیە بوون

خواکوڕک لە ڕاوێژکارێکی گەشتیاری فڕۆکەوانی زانیاری پێگەیشتووە کە لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوو سەدەھا رووداوی دزین و دەرکردن و بردنی شمەکی گرانبەھا روویداوە لە بەرامبەر گەشتیارانی کوردستان و کۆمپانیاکانی تایبەت بە بواری ئامێرە تەکنەلۆژیەکان کۆمپانیاکانی زێڕ و پێداویستی تەندروستی و جل و بەرگ، شایانی باسە لایەنی ئەمنی فڕۆکەخانەکە زۆر توندی دژی ئەو گەشیار و کۆمپانیانەش مامەڵەیان کردووە کاتێک داوای زانیاری و گەرانەوەی شمەکە دزراوەکانیان کردووە .

لە ھەفتەی ڕابردوو چەند گەشتیارێکی دانیشتووی ھەرێمی کوردستان کە بە ھێلی Qatar Airways ئاسمانی قەتەری گەشتیان کردووە لە فڕۆکەخانەی بەغداد گۆڕینی فڕۆکەیان ھەبووە بۆ ھەولێر پاش ھەفتەیەک لە گەیشتنی جانتاکانیان تەواوی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان وجل و بەرگ و دیاریە گرانبەھاکان دەر ھێنرابوون بە شێوەیەک کە چەند گەشتیارێک زیاتر لە ٥ کیلۆ لە جانتاکانیان دەرھێنراون سەرەڕای پێشکەش کردنی سکاڵا بەلگەی پیویست بۆ ئەو مەبەستە تاکۆ ئیستا ھیچ ھەنگاوێک نەنراوە لە لایەن ھیڵە فڕۆکە وانیەکە ھیچ ئۆفیس و نووسینگەیەکی فەرمیان ئامادە نیە لێپرسراوێتی ئەو کارە نایاسانەی ھەڵسوکەوتی فڕۆکەخانەی بەغداد ھەڵبگرێت.

Back to top button