له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌ ئه‌م رۆژه‌ ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی.

له‌ باره‌ی پشووی فه‌رمی له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌، بەرپرسی پشکی ڕۆشنبیریی دەستەی باڵای بنکەی لالش لە دھۆک، رایگه‌یاندوه‌.” له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌ له‌ رۆژی 18ی نیسان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.”

له‌و باره‌وه‌، (شەمۆ قاسم) بەرپرسی پشکی ڕۆشنبیریی دەستەی باڵای بنکەی لالش لە دھۆک ڕاگەیاندوه‌.” كه‌ لە ڕۆژی 18/4/2018، کوردانی ئێزدی ڕێوڕەسمی سەری ساڵ دەگێرن، ئەو ڕۆژەش دەبێتە پشووی فەرمی بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

بەرپرسی پشکی ڕۆشنبیریی دەستەی باڵای بنکەی لالش لە دھۆک ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ کوردانی ئێزدی ڕێزێکی زۆریان بۆ مانگی 4 ھەیە و لەو مانگەدا، ھاوسەرگیری ناکەن، چونکە بە بڕوای ئەوان، مانگی نیسان خۆی بووکی ساڵە و بە جوانترین مانگی ساڵیان ھەلبژاردووە و بۆیە بووکی دیکە بەسەر خۆیەوە قبووڵ ناکات.

ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت.” تا ئێستا به‌ فه‌رمی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌و رۆژه‌ به‌ فه‌رمی بۆ ئه‌م ساڵ نه‌كراوه‌ به‌ پشوو.

Back to top button