جێگری پارێزگاری هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌سه‌ر وه‌گرتنی خانووی كۆری له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌.

جێگری پارێزگاری هەولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، گوتی.” كه‌ یه‌كێك له‌ مەرجەكانی پێدانی خانووی گوندی كۆری  هەر هاووڵاتییەك قیستی دووەم بدات، ناوی دەخرێتە تیروپشكەوە.”

له‌و باره‌وه‌، (تاهیر عەبدوڵڵا) لە میانەی كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا و لەبارەی چۆنیەتیی مەرجی دابەشكردنی خانووەكانی گوندی كۆری بەسەر ئەو هاووڵاتیانەی قیستی یەكەمیان داوە، رایگه‌یاند.” كه‌ قیستی دووەمی خانووەكان كە دەبووایە هاووڵاتیان بڕی 127 وەرەقە بدەن، كرایە دوو بەشەوە، بەشی یەكەم بڕی 65 وەرەقە بدەن، دوای ئەوەی تیروپشك بۆ ئەو كەسانە دەكرێت ئەو بڕەپارەیەیان داوە، لە دوای دەرچوونی ناوی هاووڵاتییەكەیش، بۆ وەرگرتنی كلیل و ژمارەی خانووەكەی، پێویستە بڕی 62 وەرەقەی تر بدات”.

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ڕوونیشی كردەوە.” كه‌ ئەوان وادەی 15 رۆژیان بۆ دانی قیستی دووەم دیاری كردووە، كە دەبێت ئەو هاووڵاتیانەی توانای ئەو بڕەپارەیەیان هەیە، سەردانی ئیدارەی گوندی كۆرییەكان بكەن”.

ئاماژەیشی بە ماناوەی 2 دەفتەر دۆلار كرد، كە دوای وەرگرتنی كلیلی خانووەكە، لە لایەن هاووڵاتیانەوە، مانگانە بڕی 165 دۆلار دەدەن، كە بە ماوەی 10 ساڵ ئەو قیستە تەواو دەبێت.

Back to top button