ئه‌م شه‌و چامپیۆنزلیگ گڕ ده‌كرێت به‌ ئه‌نجامدانی دوو یاری ئاگرین

ئەمشەو بە ئەنجامدانی دوو یاری گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ناسنامەی دوو یانەی قۆناغی پێش کۆتایی بە دیار دەکەوێت.”

لە یەکەم یاریدا بڕیارە لەکاتژمێر 09:45 خولەک، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆی تایبەت بە یانەی رۆما، ببێتە میوانی ئەم یانەیەو لە یاری چوونیش بەرشەلۆنە توانیبوی (4-1) یاریەکە بباتەوە، بۆیە یانە کەتەلۆنیە بە هەموو بردنەوەیەک و یەکسانبوونێک دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە دووەم یاریدا یانەی مانچستەرسیتی  لە یاریگای ئیتحادی تایبەت بە خۆی ، لە کاتژمێر 09:45 خولەک، میوانداری یانەی لیڤەرپوڵ دەکات و لە یاری چوونیش لیڤەرپوڵ توانیبوی (3-0) یاریەکە بباتەوە.

یانە لیڤەرپول بە هەموو بردنەوەو یەکسانبوونێک دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی، بەڵام یانەی مانچستەرسیتی دەبێت (4-0) یاریەکە بباتەوە ئینجا دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.”

Back to top button