چاودێرێكی سیاسی: سه‌یره ئێران دڵنیایی سه‌قامگیری ئه‌منی سلێمانی ده‌داته پارتی

خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی به‌رپرسی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ره‌وشی ئاسایشی سلێمانی ده‌ربڕی بوو، وه‌فدێكی ئێرانی كه‌نازانرێ بۆچی له سلێمانیه، دڵنیایی سه‌قامگیری و ئارامی به ئه‌دهه‌م بارزانی و پارتی راگه‌یاند.
ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ی ئێران له كاتێكدا چه‌ندین هێزی ئاسایش و ئه‌منی له شاره‌كه هه‌یه، بۆته جێگای پرسیار له‌لایه‌ن زۆرێك له ناوه‌ندی میدیایی و سیاسیه‌كان، چاودێرانی سیاسیش پێیانوایه ره‌نگه ئه‌مه دوا په‌یامی ئێران بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك كه دروست بوونی هه‌ر بارودۆخێك له ئیراده و ستراتیژی ئه‌و وڵاته سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هه‌روه‌ها چاودێران ده‌شڵێن، له‌ماوه‌ی داهاتوو كێشه و ئالۆزی زیاتر له‌و شاره سه‌رهه‌وڵده‌دات و ره‌نگه به‌ته‌واوی ئه‌و شاره قه‌یرانی گه‌وره‌ی مرۆیی تێدا سه‌رهه‌ڵبدات، ئه‌گه‌ر به‌جددی رێنه‌گیرێت له ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ئێران و ده‌ركردنی ئه‌م هه‌موو ستافه ئێرانیه له‌و شاره، ئه‌وه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شه‌ڕی ئه‌هلی رووده‌دات.