مەترسیدارترین بکۆژی ئافرەت لە مێژووی ئەلمانیادا بناسه‌.

جۆرج کارڵ گرۆسمان ئەو پیاوەی بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ گۆشتی ئافرەتی بە برژاوی فرۆشت.”

جۆرج ئەو پیاوە ئەڵمانیە بوو کە لە ساڵی1863 لەشاری نیرۆبین لەدایک بووە، پاش بەژداریکردنی لە جەنگی جیهانی یەکەم . خواردنگەیەکی بچووکی لەشاری بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیا کردەوە. وە گۆشتی برژاوی لە خواردنگەکەیدا دەفرۆشت سەرئەنجام ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد بوو.
گرۆسمان لەیانە شەوانەکان و گازینۆ و باڕەکان ئافرەتانی دەخەڵەتان و بەبڕێک پارە دەی بردنەوە بۆ ماڵەوە، دواتر سەرخۆشی ئەکردن و سەری دەبڕین گۆشتەکەی پارچە پارچە دەکرد وو دەرخواردی خەڵک و کڕیارانی دەدا.
گرۆسمان بەم جۆرە بەردەوام بوو وە لەکاتی فرۆشتنی گۆشتە برژاوەکەدا دەی گووت گۆشتی – مانگا یان بەرازە- گرۆسمان زیاتر لە ١٧٨ ئافرەتی بەم جۆرە کوشتبوو ، هەمووشی بەبرژاوی دەفرۆشت بە بێ ئەوەی هیچ کەس هەستی پێ بکات.

لەسەر ھەمان رێچکە بەردەوام بوو تا زیاتر لە٤٠ ساڵ بێ ئەوەی کەسێک ھەستی پێی بکات تا ڕۆژێک لەساڵی{1922}خاوەنی ئەو باڵەخانەی کە گرۆسمان تێیدا دەژیا گوێی لە دەنگ و هاوار و قیژەی کچێک بوو و پۆلیسی لێ ئاگادار کردەوە.دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ ماڵەکەی گرۆسمان بینیان کە کچێکی سەربڕیوە و هەڵی واسیوە وە ئامادەی کردوە بۆ پارچە پارچە کردن، دوای دەست گیر کردنی گرۆسمان دانی بە هەموو تاوانەکان و کوشتن و ڕافاندنی کچەکاندا نا. وەلەکاتی سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەری دا گرۆسمان هەر پێدەکەنی و دواتر بەحاکمەکەی گووت {ئاگەر بێت و دەستەکانم نەبەسترانایەتەوەو تۆ لەبەر دەستم بویتایە بە گۆشتەکەت خواردنێکی زۆر خۆشم درووست دەکرد} وە بۆ ڕۆژی دواتر و لە 5/6/1922 پاسەوانەکانی زیندانەکە تەرمی گرۆسمانیان دۆزیەوە کاتێک یەکێک لە شاڕەگەکانی دەستی بڕی بوو بە خوێنەکەی لەسەر دیوارەکە نووسی بووی:
من مرۆڤێکی بێتاوان بوومبەڵام ڕۆحێکی شەڕانگێز لەناو مندا دەژیا ئێستا من دەکوژێت ودواتر بەئازادی لەشەقامەکانی بەرلین ئەسوڕێتەوە و دەست دەکاتەوە بەکارەکەی بەڵام بە شێوازێکی تر.
سەرچاوە
serienkillers
serienmörder

Back to top button