باشترین ڕێگه بۆ چاره‌سه‌رى پێڵاوى ته‌نگ و برینداربوونى قاچ چیه.؟
زۆرجار زۆرێك له ئێمه به‌هۆى پێڵاوى ته‌نگه‌وه قاچه‌كانمان توشى برین و هه‌وكردن بووه ، پێڵاووى ته‌نگ هۆكارى زۆر ئاره‌ق كردنه‌وه‌ى قاچه‌كانه ، ئه‌مه‌ش واى كردووه قاچمان بریندار بێت و توشى ئازار ببێت.”
چه‌ند ڕێگه‌یه‌كى ئاسان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى گرفتى پێڵاوى ته‌نگیان هه‌یه:-
• بۆئه‌وه‌ى قاچه‌كانت بریندار نه‌بێت پێویسته له‌زگه‌ى پزیشكى به‌كاربهێنیت ، ده‌توانى له‌زگه‌كه بده‌ى له به‌شى سه‌ره‌وه پاژنه‌ى پێ كه پێڵاوى تازه و ته‌نگ زۆر خێرا بریندارى ده‌كات.
• ده‌توانى پاك كه‌ره‌وه‌ى لابردنى بۆنى ناخۆشى قاچ به‌كاربهێنیت ، چونكه بۆنى ناخۆش ناهێڵێت و ڕێگرى ده‌كات له زۆر لێكخشاندنى قاچ و پێڵاو‌و كه هۆكارن بۆ بریندارى قاچ.
• به‌كارهێنانى هاڕراوه‌ى بۆدره‌ى منداڵ ، ده‌توانى تۆزێك له‌م بۆدره‌یه بكه‌یته ناو پێڵاوه‌كانته‌وه بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ى لێك خشاندنى قاچ و پێڵاوه‌كانت .
• ده‌توانى ئامێرى ووشك كه‌ره‌وه‌ى قژ (مجه‌فه) به‌كاربهێنیت ، باشتروایه كه پێڵاوى تازه‌ت كرى ، هه‌واى گه‌رمى ئامێرى وشك كه‌ره‌وه‌ى قژ بده‌ى له ناو پێڵاوه‌كانت ، چونكه ناوه‌كه‌ى فراوان و نه‌رم ده‌كات كه ناهێڵێت قاچت بریندار بێت.