رۆناڵدۆ ریال مه‌دریدی رازی كرد.

دوای ئەوەی رۆناڵدۆ چەند جارێک داوای لە ئیدارەی یانەکەی کرد موچەکەی بەرز بکەنەوەو داوای موچەیەکی هاوشێوەی ئەوەی میسی کرد کە لە بەرشەلۆنە وەریدەگرێت کە زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆیە.”

بەرنامەی چرینگیتۆی بە ناوبانگی ئیسپانی ئاشکرای دەکات.” كه‌ وا یانەی ریاڵ مەدرید بە داواکەی یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆ رازی بووەو ئامادەیی نیشانداوە چاکسازی لە گرێبەستەکەی بکات و موچەکەی بەرزبکاتەوە بۆ 35 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەو رۆناڵدۆش بەم موچەی یانەی ریاڵ مەدرید رازییە کە بۆی تەرخانکراوە.”

هەروەها بەرنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە.” كه‌ دیخیای گۆڵپارێزی یانەی مانچستەریونایتد ئامانجی یەکەمی یانەی ریاڵ مەدریدە، بەلام ئەو یانەیە دەیەوێت نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەتسی ئۆبلاک بداتە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کە 100 ملیۆن یۆرۆیەو ئەو گۆڵپارێزە بکڕێت.”

Back to top button