شاسوار هه‌ره‌شه ده‌كات و 70 سكاڵاش له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت
له‌سه‌ر پشكه‌كانی چاڤی لاند كه له‌سه‌ر پاره‌ی خه‌ڵك دروست كراوه، فێڵ لهخهڵككراوه، پارێزه‌رانی خاوه‌ن پشكه‌كان 70 سكاڵایان له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید تۆمار ده‌كه‌ن، شاسواریش هه‌ره‌شه ده‌كات”.
ئه‌مرۆ 10ی 4ی 2018 له سلێمانی خۆپێشاندانێك له‌دژی خاوه‌ن كۆمپانیا نالیا ( شاسوار عه‌بدولواحید) ئه‌نجام درا، له‌ناو خۆپێشاندانهكدا پارێزه‌رێكی خۆبهحشی خاوه‌ن پشكه‌كان له پرێس كۆنفراسێكدا، رایگه‌یاند”شاسوار عەبدولواحیدی خاوەنی کۆمپانیای نالیا بە قودرەتی قادر و بەبێ کڕینی هیچ پشکێک، بووەتە خاوەنی %80ـی پشکەکانی چاڤی لاند”.
هه‌روه‌ها ئه‌و پارێزه‌ره خۆبه‌خشه ده‌شلێـ”کە شاسوار لەڕی کەناڵەکانییەوە هەڕەشەی لێ دەکات، مەترسیی لەسەر ژیانی ئەو پارێزەرە دروست کردووە و داوای لێ دەکات واز لە بەرگریکردن لە خاوەن پشکەکان بهێنێت، ئەو پارێزەرە هەروەها رایگەیاند، کە خۆپیشاندەران، کە رۆژی سێەممە 10/4/2018 خۆپیشاندانەکەیان ساز کرد، لە پۆلیسی سەرای شاری سلێمانی 70 سکاڵای یاسایی لە دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکەن، هەروەک دانا محەمەد رایگەیاند، خاوەنی کۆمپانیای نالیا بۆ فێڵکردن لە خاوەن پشکەکان و خۆدزینەوە لە پێدانی مافەکانیان، باسی ئەوە دەکات، هەموو پشکەکانی خۆی فرۆشتووەتە کۆمانیای سەما لوئلوئە، بەڵام ئەو کۆمپانیایە وەهمییە و هیچ بنکە و شوێنێکی نییە”.
شایانی باسه شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن كۆمپانیایی ناڵیا و كه‌ناڵی ئێن ئارتی و خاوه‌نی چاڤی لاند، بۆته سه‌رۆكی حزبی نه‌وه‌ی نوێ و پێش ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی رابگه‌ێنێت، رایگه‌یاند هه‌موو موڵك و ماڵه‌كه‌ی فرۆشتووه به كۆمپانیایه‌كی بیانی، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ته‌واوی موڵك و ماڵه‌كه‌ی هه‌ر ماوه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت، خه‌ڵكیش رۆژانه له‌پێناوی پشكه‌كانی كه له‌لایان شاسواره‌وه خوراوه دێنه سه‌ر شه‌قام”.