ئۆزجه‌لیك: بارزانی مه‌رجه‌عی چوارپارچه‌ی كوردستانه

سه‌رۆكی گشتی پارتی ئازادی كوردستان له باكوری كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ئێستا تا راده‌یه‌ك یه‌كێتی كوردان به‌هێز بووه، ئاراسته‌كانیش بۆ به‌هێز بوونی كورد هه‌نگاو ده‌نێت چونكه یه‌كێتی كوردان، هێزی كورد ده‌باته سه‌ره‌وه”.
موسته‌فا ئۆزجه‌لیكی له لێدوانێكی دا رایگه‌یاندووه، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌ناو هێزه كوردیه‌كان دروست بوو له‌نێوانیاندا، ناخۆشیه‌كی زۆر كه‌وته نێوان كوردان، به‌ڵام ئێستا تاراده‌یه‌ك نێوان هێزه‌كانی كورد باشبووه، به‌مه‌ش یه‌كێتی كوردان به‌هێز ده‌بێت”.
هه‌روه‌ها ئۆزجه‌لیكی باسی هاتنی شاندی هه‌ده‌په ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان و كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبۆوه، ده‌لێـ، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی وه‌ك مه‌رجه‌عی كوردانی هه‌رچوار پارچه‌یه، ده‌شلێ كار به‌بێ بارزانی سه‌رناگرێت، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو خه‌ڵك روون بویته‌وه”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی یه‌كێتی و رێكخستنی ناوماڵی كورد گوتیشی سه‌رۆك بارزانی له بزاڤی رزگاری خواكوازی كوردستاندا پێگه‌یه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه و وه‌ك مه‌رجه‌عی كوردستان ده‌توانێت له‌ناو ئه‌و یه‌كێتیه‌ی كوردان، دۆزی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بباته پێشه‌وه”.