عەدنانی حەمەی مینا له‌سه‌ر كۆسره‌ت هێرشی تووند ده‌كاته‌ سه‌ر شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

عەدنانی حەمەی مینا سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ سه‌ر كۆسره‌ت ره‌سوڵ و تۆمه‌تبار كردنی به‌ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌لێـ”کۆسرەت ڕەسوڵ بە شێوەیەکی یاسایی پەریڕەو و پڕۆگرامی ناوخۆی یەکێتی و مومارسەی دەسەڵاتەکانی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی دەکات و لە سیاسەتی ئێستای یەکێتیدا بەرپرسیارە”.

هه‌روه‌ها عه‌دنان حه‌مه‌ مینا ده‌شلێـ”لە غیابی مام جەلالدا، کۆسرەت ڕەسوڵ بەرپرسیارە لە سیاسەتی ئێستای یەکێتیی نیشتمانی، بۆیە ھەر کەسێک قسەی لەو شێوەیە بکات، خۆی لە چوارچێوەی زیادەڕۆییدا دەبینێتەوە و باشتر وایە ئەو کەسانەی قسەی لەو شێوەیە دەکەن،  قسەکانی خۆیان بسەلمێنن، چونکە ناکرێت ھەندێک قسە ھەیە لە میدیاکان و شۆسیال میدیادا فڕێ بدرێت، ده‌شلێـ”دوای ئەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتیی کۆنەبووەوە و مەکتەبی سیاسی ھەڵوەشێندرایەوە، کۆسرەت ڕەسوڵ بە ھیمەتی خۆی، توانی سەرکردایەتی کۆ بکاتەوە و مەکتەبی سیاسی بخاتەوە دۆخی جارانی، بۆیە ڕەنگە بڕیارەکانی کۆسرەت ڕەسوڵ لە بەرژەوەندیی چەند کەسێکدا نەبێت، بۆیە لێرە و لەوێ قسە دەکەن”.

ئه‌و سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌ ده‌شلێـ”دوای کۆچی دوایی مام جەلال، کۆسرەت ڕەسوڵ، کەسی یەکەمە لەناو یەکێتیی نیشتمانی و خاوەنی ھەموو جۆرە بڕیارێکی گرنگی حزبەکەمانە و دواجار کۆسرەت ڕەسوڵ، پیاوی ڕۆژی سەخت و تەنگانە بووە، لەکاتی دۆخە ھەستیارەکانی یەکێتیدا توانیویەتی باری لاری یەکێتی ھەڵبسێنێتەوە، بێگومان ئەوە قسەی من نییە، بەڵکوو ئەوە قسەی خودی ھەڤاڵ مام جەلالە و بە ڤیدیۆ بڵاو کراوەتەوە، گوتیشی” مەکتەبی ڕێکخستی یەکێتی داوای ئەوەی کردووە، شاڵاوی کۆسرەت ڕەسوڵ، وەک بەرپرسی مەڵبەندی ٣ی ھەولێری یەکێتیی نیشتمانی دیاری بکرێت، بێگومان کۆسرەت ڕەسوڵ، پێشنیاری ئۆرگانێکی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی جێبەجێ کردووە و مەرج نییە ئەوەی زۆر قسە بکات،

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی توانا كه‌سه‌كه‌ ده‌شلێـ”کەسێکی بە توانا بێت، ئەوەشی بێدەنگ بێت، کەسێکی بێ توانا بێت، چونکە مامەڵەی ئەو پۆستە لە کاتی ئیشکردندا دەردەکەوێت، بۆیە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانییە، بەڵام خەڵکی وا ھەیە ئەندامی سەرکردایەتی نییە و خۆی بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەزانێت”.

Back to top button