گۆڕان و باڵی قورغكاری یەكێتی پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەی كوردستانیان رادەستی بەغدا و ئێران كرد
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی ئەندام پەرلەمانی باڵی قورغكاری یەكێتی و فراكسیۆنی گۆڕان سەردانی عەبادیان كردووە و پرۆژەی هەلوەشاندنەوەی كوردستانیان رادەستی مالیكی و عەبادی و ئێران كردوە،
سەرچاوەیەك لە بەغدا بە خواكوڕكی راگەیاندووە، نوێنەرەكانی گۆڕان و باڵی قۆرغكاری یەكێتی لە بەغدا پێشنیازیان كردوە چیتر هەرێم وەك یەك قەوارە سەیر نەكرێ و پارێزگای سلێمانی داهاتی خۆی بۆ بەغدا بنێرێ و ئەوانیش موچەی بدەنێ.
ناوەرۆكی پرۆژەكە بەم شێوەیە خراوەتە بەردەم مالیكی و ئێران و عەبادی، كە هەرچی داهاتی سلێمانی هەیە رادەستی بەغدا بكرێت، بەغداش بەشە بووجەی سلێمانی بنێرێت،
لەو بارەیەوە ئاریان فەرەج سەرنووسەری رۆژنامەی هەولێر لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك لە ئەكاونتی خۆی لەسەر ئەو بابەتە دەنووسێت تۆ لەوە گەڕێ ئەمە داوای هەڵوەشاندنەوەی كوردستانە، بەڵام پرسیار ئەوەیە : ئەو داهاتەی هەتانە و نایدەن بە هەولێر، بۆ خۆتان راستەخۆ نایدەنە بە خەڵك و بۆ بۆ بەغدای دەنێرن تا دوبارە وەك موچە لێی وەرگرنەوە؟؟ ئەم پاشكۆیەتی و بچوكی و خۆ بەكەم زانینە بێسنوورە تاكەی.