سه‌رۆككۆماری توركیا : له‌كاتی خۆیدا، عه‌فرین ڕاده‌ستی دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10 /4 /2018 ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆككۆماری توركیا، له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “له‌كاتی خۆیدا، عه‌فرین ڕاده‌ستی دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

سه‌رۆككۆماری توركیا ڕاشیگه‌یاند: ” كه‌ حكوومه‌ته‌كه‌یان واده‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی عه‌فرین دیاری ده‌كات، نه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و ده‌زانین عه‌فرین ڕاده‌ستی كێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت له‌ پێشدا باس له‌ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌ سوورییانه‌ بكرێت، كه‌ له‌ژێر ده‌ستی وڵاتانی تردان”.

پێشتر (سێرگی لاڤرۆڤ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ مۆسكۆ ڕایگه‌یاندبوو “باشترین ڕێگا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی عه‌فرین ئه‌وه‌یه‌، شاره‌كه‌ ڕاده‌ستی حكوومه‌تی سووریا بكرێته‌وه‌”.

 

Back to top button