گۆران چاوهرێیه قادری حاجی عهلی بیهێنێتهوه مایه

بڕایار وایە 12ی5ی2018 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێبکات بۆئەو مەبەستەش سەرجەم لایەنە سیاسیەکان ئامادەکاری خۆیان بۆ ئەو پرۆسەیە دەست پیکردووە ، بزوتنەوەی گۆران ئەو پرسەی رادەستی (قادری حاجی حەلی) کردووە بەهیوای ئەوەی لەوشکستانە رزگاریان بکات کە پێشووتر بەهۆی ڕێکخەری كۆچكردوو رێكخهری گشتی ئێستای بزوتنەوەکەوە بەسەریاندا هاتبوو .
دەستنیشانکردنی (قادری حاجی عەلی) دووهۆکاری هەیە “یەکەمیان ” بۆ ئەوەیە دەنگە ناڕازیەکانی گۆران جارێکی تر کۆبکاتەوە کە بەهۆی موفلیسی گۆران ههندێك ههرزهی سیاسی و توندرهو پاشان بێ هەڵوێستی ڕیکخەری گشتی بزوتنەوەکەوە دووچاریان بووە .
“دووەم”هۆکاریان بۆ لێدانی ناوبراوە تاوەکو لەئەگەری سەرنەکەوتنی بزوتنەوەکە یاخود بەدەست نەهێنانەوەی ڕێژەی پێشووی کورسیەکانیان هۆکاری شکستەکەیان بخەنە ئەستۆی ئەو بەهۆی کەم تەرخەمی لەکارەکەیدا تۆمەتباری بکەن .
بۆچوونی دووەم زیاتر ڕێی تێدەچێت چونكه (قادری حاجی عەلی) بەربژێری یەکەم بوو بۆ بوون بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە ، بەڵام بەهۆکارێک کە تائێستاش ڕووون نیە وازی لە ڕکابەرایەتی کردن هێنا و پۆستەکەی بۆ ڕێکخەری ئێستا (عومەری سەید عەلی) بەجێ هێشت .