پارتی وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌داته‌وه
پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌هۆكاری دیارینه‌كردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌داته‌وه‌و ده‌لێت “هه‌ركه‌سێك كه بۆچونی وایه پارتی نایه‌وێت ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دیاریبكرێت و هه‌وڵده‌دات بۆ دواخستنی، ئه‌وه لهنهشارهزاییهوه قسه ده‌كات”.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند:”ههركهسێككه بۆچونی وایه پارتی نایه‌وێت ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دیاریبكرێت و هه‌وڵده‌دات بۆ دواخستنی، ئه‌وه لهنهشارهزاییهوه قسه ده‌كات، نازانێت له‌ڕوی یاساییه‌وه ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دیاریده‌كرێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ڕاشیگه‌یاند:”بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن پێویسته 60 ڕۆژ به‌ر له‌كۆتاییهاتنی ماوه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ئه‌و ڕۆژه دیاریبكرێت، له‌ڕوی یاسایشه‌وه له‌ئێستاوه ناتوانرێت ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دیاریبكرێت، چونكه ماوه‌ی به‌سه‌رچونی په‌رله‌مان كاتی ماوه”.
هه‌روه‌ها ( فه‌رحان جه‌وهه‌ر) ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا” وه‌ك پارتی هه‌موكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بون له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، “هه‌ركاتێكیش واده‌ی كۆتاییهاتنی په‌رله‌مان 60 ڕۆژی مایه‌وه، ئه‌وكات سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه‌و ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دیاریده‌كه‌ن و یه‌كلای ده‌كه‌نه‌وه”.