عامر: عه‌بادی سه‌رپێچی په‌یمانی شه‌ره‌فی و پێشێلی یاسای كردووه
سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌در له په‌رله‌مانی عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی به گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كان و ئاڵوگۆڕپێكردنی شوێنه‌كانیان، نایاساییه و هاوكات بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێشێلكردنی په‌یمانی شه‌ره‌فیشه.
محه‌مه‌د ناجی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌در (به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری) له په‌رله‌مانی عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، گوتی: “شوێنگۆڕكێ به ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی بۆ ده‌ركردووه، بڕیارێكی له‌ناكاو و نایاساییه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه فه‌رمانه‌كه پێشێلكردنی یاسای پارێزگاكانه، گوتیشی: “ئه‌و بڕیارانه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه، بۆیه له‌م كاته‌دا، ئه‌و فه‌رمانانه، ده‌چێته چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه و، هاوكات پێشێلكردنی په‌یمانی شه‌ره‌فی هه‌ڵبژاردنه”.
به فه‌رمانی عه‌بادی، شوێنگۆڕكێ به فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌سڕه و دیاله كرا، هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله، گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگاكه‌ی ڕاگرت و كاته‌كه‌ی به نه‌گونجاو زانی.