به‌ڤیدیۆ… ببینن به‌رشه‌لۆنه‌ چۆن شه‌رمه‌زار كرا له‌ لایه‌ن گورگه‌كانه‌وه‌.

لە یاری گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی گورگەکانی رۆمای پایتەخت توانیان  ریمۆنتادا بەسەر یانەی بەرشەلۆنە تۆمار بکەن و دوای ئەوەی یاری چوونیان (4-1) دۆڕاند، لە یاری گەڕانەوەدا توانیان (3-0) بردنەوە بەسەر یانەی بەرشەلۆنە تۆمار بکەن و سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەست بێنن.”

بە درێژایی یاریەکە یانەی رۆما باشتر بینراو چەندین  جار مەترسی و هێرشی دەکردە سەرگۆڵی بەرشەلۆنەو لە گێمی یەکەمی یاریەکەو لە خولەکی 6 دزیکۆ توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەی رۆما تۆمار بکات و گێمی یەکەم (1-0) بەکۆتا بێنێت.

لە گێمی دووەمی یاریەکە هاوشێوەی گێمی یەکەم یانەی رۆما بەهێرشکردن دەستی بە یاریەکە کردوو توانیشی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 58 و 82 لە لایەن یاریزانان، دی رۆسی بە لێدانی سزاو مانۆلاس تۆمار بکات و یانەی بەرشەلۆنە بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا لە خولەکە بکاتە دەرەوە، لە کاتێکدا بەرشەلۆنە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی هەر کات یاری چوونی (3-0)  بردبێتەوە توانیویەتی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی و دەرنەکراوە.

https://www.youtube.com/watch?v=Yn54NvHP8uk

Back to top button