به‌ ڤیدیۆ… كوڕانی كلۆب گواردیۆلا و یاریزانه‌كانی تێكشكاند.

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئیتحادی تایبەت بە یانەی مانچستەرسیتی توانی بردنەوەکە  بەسەر کوڕانی گواردیۆلا (2-1) دووبارە بکاتەوە.

له‌ یارییه‌كه‌دا لیڤه‌رپوول توانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر بکات و بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن (5-1) بردنەوە بەدەست بێنێت.
هەرچەندە سەرەتا گابرێل خیسۆس گۆلی پێشکەوتنی بۆ مانچستەرسیتی لە گێمی یەکەم تۆمارکرد، بەڵام لە گێمی دووەم یانەی لیڤەرپوڵ توانی دوو گۆڵ لە لایەن یاریزانان محەمەد سەلاح و فێڕمینهۆ تۆمار بکات و یانەی مانچستەرسیتی لە خولەکە بکاتە دەرەوە.

https://www.youtube.com/watch?v=8ZI1dlRXOCg

 

Back to top button