هۆكاری ترسی یەكێتی لەئەگەری جێبەجێ كردنی پیلانەكە بەناوی 27ی مانگ
رێكان سەباح
ئایا دۆخەكە لەدەست دەرچووە؟ ئایا خۆپێشاندان بەمانای فشاری خەڵك لەكوردستان ماوە؟ ئایا ئەگەر ئەو پیلانە دارێژراوە جێبەجێ بێت چی دەقەومێت؟ ئایا یەكێتی بۆچی وا زوو پەشمان بوویەوە، بەتایبەت باڵی قورخكار؟ ئایا ئێران بۆچی بەئاشكرا هاتۆتە سەر خەت و دەلێت بارەگای پارتی دەپارێزین؟ ئەی لەو كاتەدا مەلا كرێكار چی ووت؟ ئایا بۆچی بەرپرسانی پارتی وا بەئاشكرا لێدوانی توند دەدەن؟ ئایا بەراستی دۆخەكە هەستیارە؟ لەژێر ناونیشانی خۆپێشاندانی 27ی مانگ چی دەگوزەرێت؟
وەڵامی ئەو پرسیارانه بە وەڵامی پرسیارێك دەست پێدەكەم، كە یەكێك لە رێكخەرەكانی بەناوی خۆپێشاندانی 27ی مانگ كە لە دانیمارك هاتۆتەوە بۆ ئەو مەبەستە دەست پێدەكەین، كە دەڵێت كێشە نیە كوردستان ببێتە سوریا!! ئەگەر ئیرادەمان هەبێت دروستی دەكەینەوە. ئەوە لە پاڵتاك دا گوتوویەتی و هیچ پێویست بەوە ناكات سوێند و قورئانی بۆ بخۆین كە وای گوتووە.!
پیلانی هاوبەشی مالیكی و هێرۆ و نەوشێروان مستەفا بەسەرپەرشتی ئێران، لەسەردانێكدا بەئاشكرا خۆی پێشاندا كە مالیكی لەسلێمانی پێشوازی كرا، لەبنەرەتدا خۆپێشاندانەكان، ئامانج لێی جوداكردنەوەی سلێمانی بوو، تا ئەو كاتەشە ئەو پیلانە درێژەی كێشا كە هێرۆ هەرەشەی لەعەبادی كرد، پاشان ئەمریكا بەئاشكرا لەرێگای ناوەندی بڕیار هاتە سەرخەت، بەئاشكرا ئەمریكا بەهێرۆیان ووت ئەو گەمە مەترسیدارە مەكە. بەڵام هێرۆ و نەوشێروان بە لێسەندنەوەی متمانە لە عوبێدی و زێباری وەڵامیان دایە، و درێژەشیان بە پیلانەكەدا. بەتایبەتی بابەتی نەوتی كەركووك و خۆپێشاندانی سلێمانی بۆ دەركردنی پارتی، ئێستا كە خەریكە دەگەین بە وادەكە، ئەمجارە هەم پارتی و هەم ناوەندی بریار هەم ئەمریكا و هەمیش ئەوروپا و بەریتانیا بێدەنگ نابن و لە سەردانەكەیاندا بۆ لای بارزانیش بەناراستەخۆ دژی ئەو پیلانەی ئێران و مالیكی و هێرۆ و نەوشێروان وەستانەوە كە شیخ جەعفەریش لەهەموو سەردانەكانی شاندی دەرەوە بۆ لای بارزانی ئامادە بوو.
هەر لەسەر ئەو ئاماژانەش بەریتانیا رۆژێك بەر لەئێستا لە رێگای وەزیری دەرەوەی خۆی هێرشێكی تووندی كردە سەر ئێران و بە ناوەندی تیرۆر و پشێوی رۆژهەڵاتی ناوەراست ناوی برد، ئێستا باڵی قۆرخكار بەهەموو شێوەیەك دژی ئەو خۆپێشاندانه و بەرنامە و پیلانانەیە كە ئەگەری هەیە 27ی مانگ روبدات، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا لەدەست دەرچووە؟
باڵی قورغكار لەپەشیمانبونەوەكەیدا ئەمانەی بۆ روون بۆتەوە، كە خۆپێشاندان و پیلانی ئەمجارە ئەگەری هەیە گۆڕانكاری بەسەر بێت و سلێمانی و كەركووك بكاتە ئامانج، ئەمە بۆ ئێرانیش هەر راستە. ئێستا ئێران و باڵی قۆرخكار و گۆڕان لەو ترسە دان، كۆمەڵێش بەیاننامه و لێدوانی توند دەداته ئهندامانی حزبهكهی، لەوە هەركەسێك پشێوی دروست بكات سزا دەدرێت.
بەڵام ئایا ئێستا كاتی ئەو قسانە ماوە؟ بێگومان نەخێر ئێستا كات نەماوە و بەتەواو لەدەست دەرچووە، بۆیە سبەی ئەگەری هەیە هێزی سەربازی و پۆلیس و ئاسایش لە شەقامەكان بن و رێگری بكەن، بەڵام لەهەر ئەگەرێكدا بتەقێت بەتەواوی لەدەست دەردەچێت. ئایا ئەو لدەست دەرچوونە یەكەم جار كێ دەكاتە ئامانج؟ بێگومان بارەگاكانی پارتی لەبەرامبەریشدا پارتی بێدەنگ نابێت دۆخەكەش بۆ پارتی لەبارە كە بێدەنگ نەبێت و وەڵامی تووند بداتەوە.
بەڵام لەبنەرەتدا ئامانجەكە گەورە تر دەبێت و ئەگەری هەیە شەڕی مووسڵ بۆ پاش ئەو دۆخە بوەستێت، ئەمریكاش لەوە زیاتر چاوەرێ ناكات، ئێران لەرێگای ئامرازی جیاوازەوە بەرنامەی رزگار كردنی مووسڵ تاخیر بكرێت، بۆیە هەموو ئەگەرێك كراوە دەبێت لەبەردەم ئەوهی كە سبەی بە پیلانی پێشوەختەی ئێران و مالیكی و هێرۆ و نەوشێروان ئامادە كرابوو، گۆڕانكاری رووبدات هۆكاری چوونەوەی نەوشێروانیش بۆ بەریتانیا لەسەر ئەو بنەمایە بوو بۆ بەریتانیا، ئێستا تەنها دەبێت چاودێری دۆخەكە بكەین كە ئایا دەتوانن پیلانەكەیان بوەستێنن یان پیلانەكە جێبەجێ دەبێت و گۆڕانكاریەكە چەند كاتژمێرێكی سیاسی دێنێتە پێشەوە.