مهلا بهختیار: بهرههم ساڵح مان له یهكێتی دهركرد
مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هێرشی توند دەكاتە سەر د.بەرهەم ساڵح جێگری پپَشووی سكرتێری یەكێتی و ڕایدەگەیەنێت ئەو بەرپرسە لە شكستی حكومەتی هەرێم و قەرزێكی زۆری هێنایە سەر حكومەتی هەرێم و ڕێگە نادەن هیچ كەسێك لە ناو یەكێتیەوە بانگەشە بۆ لیستەكەی ئەو بكات.”
مەلا بەختیار لە لێدوانێكیدا بۆ ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا گووتی. “بەرهەم لەناو یەكێتیدا تەواو بووە، لە دواین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئەنجومەنی سەركردایەتیش بڕیارماندا، وە دوێنێ سێشەممە كاتژمێر(١١)ی نیوەڕۆ لە كۆبونەوەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن،بە ئامادەبونی بەڕێز كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان،بڕیارماندا بەرهەم یەكێتی نیشتمانی كوردستان نیە، وە هەموو ئەو كەسانەی لەناو یەكێتین لە هەر پلە و پایەیكدا بن، بەڵام لە لیستەكەی بەرهەمن دەردەكرێن، هەموو ماڵ و موڵكی یەكێتیان لێدەسەنرێتەوە و موچەیان لە یەكێتی دەبڕێت.”
مەلا بەختیار ئهوهشی ئاشكرا كردووه.” كه قسە هەیە كە كۆمەڵێك بەرپرسی یەكێتی لەناو یەكێتیدا كار و بانگەشە بۆ لیستەكەی بەرهەم دەكەن،وە جموجۆڵی گوماناویش هەیە كە لە ناو یەكێتیدا خەڵكانێك هەن كە كار بۆ بەرهەم دەكەن، بۆیە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهاتووە لەسەر ئەو كەسانە دوای دڵنیابوونەوە ئەگەر ئەندامی مەكتەبی سیاسی بن ئەوا ئەندامێتیان تا كۆنگرە هەڵدەپەسێردرێت بۆ ئەوەی كۆنگرە بڕیاریان لەسەر بدات، بەڵام ئەگەر خوار مەكتەبی سیاسی بن ئەوا دەردەكرێن لە ناو یەكێتی.”
مەلا بەختیار هێرشی توند دەكاتە سەر د.بەرهەم و ئۆباڵی شكستی حكومەتی هەرێم دەخاتە ئەستۆی، لەوبارەوە دەڵێت ” بناغەی شكستی حكومەت دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەم، ئەو كاتەی ئەو سەرۆكی حكومەت بوو قەرزێكی زۆری هێنایە سەر ئەم حكومەتە، لە سەردەمی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی بەرهەم سەرمایەدار هەبووە نەك 100% بەڵكو 800% قازانجی كردووە، مەگەر ئەوە تەنها بازرگانانی مادەی هۆشبەر و قاچاغچی فرۆشتنی هێرۆین قازانج بەو ڕێژەیە بكات.”