به‌په‌له‌… تره‌مپ مووشه‌كه‌كان له‌ رێن و با رووسیا بیخاته‌ خواره‌وه‌.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەمزووانە بە مووشەک هێرشدەکەنە سەر سووریا، بە رووسیاش دەڵێت، ئامادەبە مووشەکەکان بەڕێوەن.”

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/4/2018 لە تویتێکدا رایگەیاند: “رووسیا دەڵێ هەموو ئەو مووشەکانە دەخاتەخوارەوە کە ئاراستەی سووریا دەکرێن، کەواتە ئامادەبە، چونکە مووشەکەکان بەڕێوەن، (مووشەکەکان) تازە و باش و زیرەکیشن. تۆ نابێت هاوبەشی لەگەڵ گیاندارێکی مرۆڤکوژ بە گاز بکەی، کە گەلەکەی دەکوژێت و خۆشیی لە کوشتنیان دێت”.

سەرۆکی ئەمریکا مووشەکەکانی هێزە جەنگییەکانیان بە مووشەکی “جوان و نوێ و زیرەک” وەسف دەکات و پێیوایە، نەدەبووایە ڕووسیا ھاوپەیمانیی کەسێک بکات کە “وەکوو ئاژەڵ ھێرشی کیمیایی دەکاتە سەر خەڵکی خۆی و خۆشیی لێ دەبینێت”.

تویتەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە 10/4 باڵیۆزی رووسیا لە لوبنان رایگەیاند.” كه‌ هەر مووشەکێک بە ئاراستەی سووریا بهاوێژرێت دەیخەنەخوارەوە، هاوکات ئەو شوێنەش دەکەنە ئامانج کە مووشەکەکەی لێوە ئاراستەکراوە.

ترەمپ داوا لە ڕووسیا دەکات، خۆی بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکان ئامادە بکات و دەڵێت: “با ڕووسیا ئامادە بێ، چونکە مووشەکەکانمان وا بەڕێوەن”.

Back to top button