مه‌سرور بارزانی: ئاسایشی و ئارامی كوردستان جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه‌كانی تری عێراق
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/04/3453464474.jpg)
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان له‌میانی پێشوازی كردنی ماركس ریته‌ر به‌رپرسی نووسینگه‌ی تیمی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ چاكسازی له‌بواری ئاسایش له عێراق، رایگه‌یاند” ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رقه‌راره و له‌چاو شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق جیایه”.
ئه‌مرۆ 11ی 4ی 2018 مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ ماركس ریته‌ر، به‌رپرسی نووسینگه‌ی تیمی یه‌كێتیی ئه‌وڕووپا بۆ چاكسازی له‌بواری ئاسایش له‌عێراق و شاندی یاوه‌ری کۆبوویەوە، له‌دیدارێكدا، كه كلاریس پاستۆری، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی میكانیزمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان و پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی سیڤل كرا.
سه‌ره‌تا ماركس ریته‌ر، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌ركی تیمی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ چاكسازی له‌بواری ئه‌منی له‌عێراق و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان باسكرد و رای گه‌یاند، كه كاری ئه‌وان بۆ ته‌واوی عێراقه و تایبه‌ته به پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی ته‌كنیكی و ئامۆژگاری بۆ رێكخستنه‌وه‌و چاكسازی و په‌ره‌پێدانی ستراتیژیی له‌بواری ئه‌منی له عێراقدا، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاشكرای كرد، كه له‌به‌رنامه‌یان دایه و پێیان خۆشه له‌ئاینده‌دا له‌بواری ئه‌منی و رێكخستنه‌وه‌دا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
په‌یوه‌ست به‌كاری تیمه‌كه له عێراق، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی ئاسایشی له هه‌رێمی كوردستان دا و رای گه‌یاند: ئاسایش تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رقه‌راره و له‌چاو شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق جیایه”.
هاوکات راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكاری و مامه‌ڵه‌كردنێك به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له‌یارمه‌تییه ته‌كنیكیه‌كان و ئامۆژگاری تیمی ناوبراو، جەختی لەوەش کردەوە: له هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازین سوود له‌ئه‌زموونی ئێوه وه‌ربگرین، بۆ چۆنیه‌تی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئه‌منیه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی سڤیله“.