به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵات
میدیایی ئیسرائیلی له‌باره‌ی هه‌ڵاتنی به‌شار ئه‌سه‌د رایگه‌یاند، به‌یاوه‌ری كاروانێكی سه‌ربازی رووسی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی سوریایی بۆ شوێنێكی نادیار به‌جێ هێشت”.
میدیاكانی ئیسرائیل ئه‌مرۆ 11ی 4ی 2018 بڵاویان كرده‌وه، بەشار ئەسەد، سەرۆکی حكومەتی سووریا بە یاوەری کاروانێکی سەربازیی رووسیا کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریای بۆ شوێنێکی نادیار جێهێشتووە،هاوکات سوپای ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەسەد و رژێمەکەی لەسەر نەخشەی جیهان رەشدەکەنەوە ئەگەر ئاسایشی ئیسرائیل دووچاری مەترسیی بکەنەوە، هەروەها دەزگاکانی راگەیاندنی ئیسرائیل لە زاری فەرماندەیەکی باڵای وڵاتەکەیان رایانگەیاندووە: “ئەسەد و رژێمەکەی باجی هەر جۆرە هێرشێكی ئێران دەدەن ئەگەر لە خاکی سووریاوە سەرچاوەبگرێت”.
دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر دیمەشقی کرد و رایگەیاند، بەمزووانە بە مووشەک هێرشدەکەنە سەر سووریا، بە رووسیاشی گوت، ئامادەبە مووشەکەکان بەڕێوەن، ترەمپ گوتی: “رووسیا دەڵێ هەموو ئەو مووشەکانە دەخاتەخوارەوە کە ئاراستەی سووریا دەکرێن، کەواتە ئامادەبە، چونکە مووشەکەکان بەڕێوەن، (مووشەکەکان) تازە و باش و زیرەکیشن. تۆ نابێت هاوبەشی لەگەڵ گیاندارێکی مرۆڤ‌کوژ بە گاز بکەی، کە گەلەکەی دەکوژێت و خۆشیی لە کوشتنیان دێت”.