ناوی نەوشێروان وهێرۆ و مالیكی گۆڕا بزانە ناوە نوێیەكەیان چیە

خواكوڕك
لەكوردستان ناوی سێ كەسایەتی سیاسی لەناوی فەرمی خۆیان گۆڕان بۆ سێ ناوی تر و لە ئێستادا لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك ئەو سێكەسە بە سێ ناوی جیاواز ناو دەهێنرێن.

لەتۆرەكانی كۆمەلایەتی لە تویتەر و فەیس بووك ناوی سێ كەسایەتی سیاسی( هێرۆ و نەوشێروان و مالیكی) گۆڕا بۆ سێ ناوی تر كە ناوە نوێكانیان بەم شێوەیە مالیكی (عەلی كیمیایی ئێستا) و هێرۆ (بێوەی ماو تێسێ دۆنگ) و نەوشیروان (پۆڵپۆتی كوردان).

ئەم سێ ناوە لەئێستادا لەتۆرەكانی كۆمەڵایەتی فیس بووك بۆ هەرسێ كەسایەتی سیاسی بەكار دەهێنرێت، كە هەرسێ ناوەكە مێژووی جۆڕاو جۆڕی هەیە بە خائین و خۆفرۆش ناوزەند دەكرێن.

ناوی مالیكی بە ناوی عەلی كیمیایی ئێستا ناو دەبردرێت كە عەلی كیمیایی ، لە ساڵی 1988ی لە رۆژی 16ی 3ی سەرپەرشتی كیمیا بارانی هەڵەبجەی كرد، مالیكیش مووچە و بووجەی كوردستانیانی بڕی.

ناوی هێرۆ بە بێوەی ماو تێسێ دۆنگ، ناو دەبرێت كە لەتەك ناوی مێردەكەی و بەكار هێنانی جەستەی مێردەكەی دەستی بەسەر دەسەڵات داگرتوو دوای ئاشكرا دەبێت و لەسێدارە دەدرێت.

ناوی نەوشێروان مستەفاش بە پۆڵپۆتی كوردان ناو دەبرێت كە كەسایەتیەكی لاوازە لەناخەوە و حەز بە سوتاندن و لەناو بردن دەكات و هەركاتێكیش كارێكی تێكدەر ئەنجام دەدات رادەكات لە وڵات.

Back to top button