فراكسیۆنی پارتی پرۆژه یاسایی چاكسازی تێده‌په‌رێنین
ئامینه زكری جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی دا بۆ میدیاكان راگه‌یاندووه،وەکو فراکسیۆنی پارتی داوادەکەین لە نزیکترین کاتدا پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمان پەسندبکرێت، گوتیشی: “سەرەڕای کۆبوونەوەی نێوان فراکسیۆنەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێك لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی نەکراوە”.
هه‌روه‌ها ئامینه زكری جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌شلێـ”لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراكسیۆنەكەمان، گفتوگۆ لەسەر پەسندكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی كراوە و پێویستە پەرلەمانی كوردستان پێش ھەڵبژاردنەكانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نایاسایی ئەنجامبدات و پڕۆژە یاسایی چاكسازی پەسند بكات”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و لێژنه‌ی یاسایی و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه بۆ تێپه‌راندنی پرۆژه یاسایی چاكسازی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده كردووه بۆ چاكسازی له سیسته‌می مووچه و پله تایبه‌ته‌كان، چه‌ند به‌شێكی تر”.