حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ مه‌ڵا به‌ختیار بێمنهتین
پاش ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار هێرشی كرده سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و رایگه‌یاند، كه به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتی دا نه‌ماوه و ته‌واو بووه، هه‌موو ماڵ‌و موڵكی یەكێتییان لێدەسەنرێتەوەو موچەیان لەیەكێتی دەبڕێت، گوته‌بێژی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیاری دایه‌وه، رایدهگهێنێت”رەتیكردەوە، كە بەرهەم ساڵح هیچ موڵك‌و ماڵێكی یەكێتی نیشتمانی لابێت و بێمنەتی”.
پێشتر مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاندبوو، كه به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتی ته‌واو بووه، ئاشكراشی كردبوو، كه له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بریارماندا به‌ئاماده بوونی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی ،بڕیارماندا بەرهەم یەكێتی نییەو هەموو ئەو كەسانەی لەناو یەكێتین لەهەر پلە و پایەیكدا بن، بەڵام لە لیستەكەی بەرهەمن دەردەكرێن، هەموو ماڵ‌و موڵكی یەكێتییان لێدەسەنرێتەوەو موچەیان لەیەكێتی دەبڕێت.”
رێبوار كه‌ریم مه‌حموود گوته‌بێژی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به‌میدیایه‌كی سلێمانی راگه‌یاندووه، لەبنەڕەتدا هاوپەیمانی‌و بەرهەم ساڵحیش دژی بوونی موڵك‌و ماڵی گشتی بوون لەلای حیزب‌و كەسایەتییەكان، بۆیە ئێمە وەك هاوپەیمانی موڵكی هیچ كەسو لایەنێكمان لانییەو خودی بەرهەم ساڵحیش هەروایە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” كە قسەكانی ئەو بەرپرسانەی یەكێتی دەرخەری ئەوەن، ئەوان هەڵسوكەوت بەموڵكو ماڵی گشتییەوە دەكەن، “بەرهەم ساڵح خۆی دژی ئەوە بووەو دەستی ئەو كەسانەی لەناو حكومەتو بودجەی هەرێم بڕیوە، بۆیە ئێستا وەها قسەی لەسەر دەكەن‌و لەدژی دەوەستنەوە”.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا گوته‌بێژی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌شلێـ”بەرهەم ساڵح ئەگەر پارەی حكومەتی بەكارهێنابێتو قەرزار بێت، ئەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی بەكاریهێناوە، چونكە ئەو پارانەی ئەوان باسی دەكەن، پارەیە بۆ پێشینەی خانووبەرەو هاوسەرگیری‌و پرۆژەی تواناسازی، نەك شتی تر.