رۆژنامه‌ی أخبار الخليج یه‌كه‌م شه‌ڕی ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی سلێمانی ده‌بێت

رۆژنامەی أخبار الخليج لە ڕاپۆرتێکیدا پەنجە لە سەر ئەو تاکتیک و پایە جیاوازانە دادەنێت کە کۆماری ئێسلامی ئێران لە پارێزگای سلێمانی دایکوتاوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران و دانیشتوانەکەی بە قۆناغێکی سەختی ئابووری و سیاسی و مافی مرۆڤ تیپەر دەبێت و شار لە دوایی شار بەشداری رۆژانەی ئەو نارەزایەتیانەن کە ئامانجی گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانیە لە ئێران کە ئەویش خۆیی لە نەمانی سیستەمی ویلایەتی فەقیە چڕ کردووەتەوە .

 
ڕاپۆرتەکەی «أخبار الخليج» ئاماژە دەکات بەو ھەژموونە فرە رەھەندە مەترسیدارەی ئێران کە ھەموو خاکی عێراقی گرتووەتەوە و شاری سلێمانیش پێگەی دەست پێ کردنی ئەو فشارەیان دەبێت لە ھەرێمی کوردستان بەرەو کانتۆنەکانی رۆژئاواش، (د. حميد عبدالله)پسپوری جیوسیاسی رۆژھەلاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا لە ڕاپۆرتیکی نھێنی لێکۆڵینەوە و شیکاریدا ئاماژەی داوە کە (دوگلاس سلێمان ) باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق چەند جارێک ھۆشیاری توندی داوەتە سەرکردایەتی یەکێتی و خانەوادەی و تاڵەبانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ” ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ،لەوەی تۆڕەکانی سیخۆڕی و کار و ھەماھەنگی ھاوبەشی دەستگا ئێرانیەکان و بەشێکی زۆری سەرکردایەتی یەکێتی و بەرپرسە ئیداریەکانی ئەو پارێزگایە، لە گەشە کردنێکی مەترسیدار دایە و ئەمریکا ھوشیاری توندی داوە و دڵنیایانی کردووە بەوەی ئەم پەیوەندییە سەیرە بە مەترسیەکی گەورەی دەزانێت بۆ ئایندەی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانان لە عێراق و سوریا”.
 
 
ڕاپۆرتە شیکاریەکەی (أخبار الخليج) ئاماژە دەکات پاڵپشت بەو زانیاریانەی بە ھەندێ سەرکردەی کەنداو دراوە لە لایەن راوێژکارانی باڵای ئەمریکی، واشنتۆن سەرگەرمی دووبارە دارشتنەوەی ستراتیژێکی درێژ مەودایە لە ناوچەکە و لە نزیکەوە چاودێری دەستوەردانەکانی ھەواڵگری گاردی و کۆماری ئێران و سوپا و چاڵاکیەکانی ( قاسم سلەیمانی) ە لەگەڵ ھەندێ سەرکردەی یەکێتی نیشتیمانی، و ڕێگریکردن لە ھەر پڕۆژە و پلانێکی ئێران بۆ گوڕینی نە خشەی سیاسی و ئێداری لە ھەرێمی کوردستان، لێکۆڵینەوەکانی د. حميد عبدالله ئاماژە بە نەخشەی جوگرافی پارێزگای سلێمانی و شارەزور دەکات تا پێش رێکەوتنی ئەرزرومی دووەم لە ساڵی ١٨٤٨، چونکە ئەوکات بەشێک بووە لە خاک و قەڵەم رەوی ئیمپراتوریەتی فارسی، لە بەرامبەر ھەرێمی ئەحوازی عەرەبی ئاڵوگۆڕی پێکراوە لەگەل ئیمپراتوریەتی عوسمانی، ئەو چاو تێبڕینەی ئێرانی ئێستا(ویلایەتی فەقیە) رەھەندێکی مێژووی ھەیە و ئێرانیەکان نزیکەی ٤٠ ساڵە دەبێت کار بۆ گەرانەوەی ئەو جوگرافیایە دەکەن بۆ نەخشەی ئێران یان پکەوە لکانی لەگەڵ ئەو بەغدادەی کە خۆیان حوکمی دەکەن، ھاوکات جیاکردنەوە و دابرانی لە ھەولێر و بچڕاندنی لە ھەرێمی کوردستان بە ھەر فۆرم و رێکارێکی دەوڵەتی و دەستوری بێت ئامانجی سەرەکیانە، بۆیە سەرچاوەی قەیران و ڕێگری و فشارەکان لەسلێمانیەوە سەرچاوە دەگرێت تا دەگاتە رۆژئاوای کوردستان و دەریای سپی ناوەراست”.
 
سەرچاوە:أخبار الخليج
Back to top button