رۆژنامەی سکای عەرەبی ئاماژە بە مانەوەی پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستان دەکات

رۆژنامەی سکای عەرەبی باسی تەواوی ھەنگاوەکانی پێش ئەنجامدانی پرۆسەی رێفراندۆمی کوردستان کردووە،بە گرنگ کاریگەر وەسفی کردووە ئاماژەی کردووە کاروانێک لە سەد ساڵ پێش ئیستا ھەنگاوی بۆ نرابێت قوربانی بۆ درابێ و جینوسایدی دژ ئەنجام درابێ وا بە ئاسانی لە ژێر ھیچ و فشار گۆرانکاریەکی ناوخۆیی و ھەرێمی و نێودەولەتی کۆتایی نایە.

رۆژنامەکە جەختی کردووە لە سەر دیدارە نھێنی و ئاشکراکانی سەرۆک بارزانی تیشکی خستوەتە سەر ورەدەکاری ھەلوێست و نھینی و گاریگەری ئەو زمانە سیاسیە روونە کە بارزانی لە زۆربەی دیدارەکانی بەکاری ھێناوە، ھیچ کاتێک ئامادە نەبووە لە ژێر ھیچ کاریگەری و ھەژموون و مەترسیەک گۆرانکاری تێدا بکات، ئەم سوور بوون و راسگۆییە سیاسیە نەتەوەییە روو بەروو لە ھەموو سەردانەکانی بارزانی بۆ دەرەوەی عێراق باس کراون لە عیاقیشدا لەگەڵ حەیدەر عبادی و ئەیاد عەلاوی بەشێکی زۆری سەرکردە شیعە ناودارەکانی تاوتوێ کراوە و گویبیستی ئەم ھەڵویستە نەگۆڕەی بارزانی بوون .
 
دوای داگیرکردنی بەشێکی خاکی کوردستان بە ھاوکاری لایەنێکی گرنگی حوکمڕانی لە کوردستان بە دان پیانانی خودی ئەنجامدەرانی و زۆرینەی سەرکردە شیعەکان کۆی پرۆسەکە تووشی شکستێکی مەزن بوو ، بەلام خۆراگری بارزانی ئەو بەرگریانەی پێشمەرگە ئەنجامی دا سووربوونی بارزانی بۆ ئەو پرۆسەیەی بانگەشەی بۆ دەکرد دووبارە ئاشکراتر بوو، و ھەموو جیھانیش راشتەخۆ ئەو رووداوانەی رووماڵ دەکرد کە بارزانی لە سەنگەرەکاندا بووە،لە لایەکی ترەوە ھەژموونی فراوانخوازی ئیران و خراپی مامەڵەی ئەو ھێزانەی خەریکە فەرمانی سەربازی و ستراتیژی خاکی عێراق دەگرنە دەست جیھانی تووشی لێپرسراوێتی و تێڕامان کردووە ھێزەکانی ھاوپەیمانێیشی ناچار کردووە ھاوکاری ھەرێمێکی بەھێز بن و دەست بە ستراتیژێکی نوێی سەربازی بکەن بۆ گەرانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ تەواوی ئەو سنورانەی لە دەستی چەکدارانی تیرۆرستی داعش رزگاری کردبوون و خوێنی بو دابوون لە ساڵی ٢٠١٤ مانگی ٩ی ٢٠١٧ .
 
گۆرانکارییە ھەرێمی و ستراتیژیە نێودەولەتیەکان ئاماژەی گرنگی تیدایە بۆ ئەو دۆزەی بارزانی و خەلکی کوردستان خەباتیان بۆ کردووە و دەنگیان بۆ داوە، تەواوی جوگرافیای ھەردوو کوردستانی عێراق و سوریاش دەکەونە ئەو ناوچە گرنگەی کە بڕیار وایە بەھێزترین و زلھێزترین وڵاتانی دونیا پلانی بۆ دابرێژن و ئەنجامدانی ھەر پرۆسەیەکی درێژخایەنی گشتگیر بێ دانیشتوانەکەی سەرکردایەتی بارزانی مەحاڵە.
 
سەرچاوە:سکای عەرەبی
Back to top button