گاردیانی به‌ریتانی: كێبركێی سعودیه‌ و ئێران له‌ ساڵی 2018، عێراق و كوردستان جیا ده‌كاته‌وه‌

له‌ راپۆرتێكی دا رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، كه‌ له‌لایان په‌یامنێری رۆژنامه‌كه‌ له‌ ئه‌ستانبول ئاماده‌كراوه‌و باس له‌ ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات له‌ كێبركێی نێوان سعودیه‌ و ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ ساڵی 2018 ده‌كات، وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ی دا بڵاوی كردۆته‌وه‌،  له‌باره‌ى كێبڕكێی نێوان ئێران و سعوودییه‌ له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ند له‌ساڵى 2018، بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باس له‌ عێراق و ده‌وڵه‌تى كوردستان ده‌كات”.

كه‌ریم شاهین په‌یامنێری رۆژنامه‌كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ی گاردیاندا ده‌نووسێـ”ساڵێكى ئاڵۆز كۆتایی پێهات، به‌ڵام ساڵى 2018ـه‌ش پشووى تێدا نابێت، كه‌ پشیوییه‌كانى ناوچه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامى كێبڕكێی سعوودییه‌ و ئێران، دروست ده‌بن، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ شازاده‌ سعوودییه‌ گه‌نجه‌كه‌ (محه‌مه‌د بن سه‌لمان) هێزی خۆى پته‌و كردووه‌ و ده‌ستى به‌چاكسازیی ئابووریی و ڕۆشنبیریی له‌ ڕیاز كرد، به‌ڵام خواسته‌ ده‌ره‌كییه‌كان هێشتا نه‌هاتوونه‌ته‌ به‌رهه‌م، له‌برى ئه‌وه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ مژینی سه‌رچاوه‌كان و ڕۆحه‌كانى وڵاته‌ دراوسێكه‌ى (یه‌مه‌ن) تا ئه‌وكاته‌ى ده‌گاته‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سیاسیی.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی گاردیان دا ئاماژه‌ به‌ بن سه‌لمان له‌ سووریا زۆرى نییه‌ بۆ گوتن، به‌تایبه‌ت كه‌ ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن ئێران و ڕووسیاوه‌ پشتیوانیی ده‌كرێت، هاوكات جگه‌ له‌و دوو وڵاته‌، توركیاش ده‌ستى به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا گرتووه‌، بڕیاری كۆتایی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌درێت، هه‌رچه‌نده‌ هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ كۆتایی توندوتیژییه‌كان نییه‌، كێبڕكێكانیش بۆ ده‌ستكه‌وتى دواى جه‌نگ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ زیاد ده‌بن، ئه‌وكات چاره‌نووسى ده‌وڵه‌تى كوردی دیاری ده‌بێت،له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌، له‌كاتێكدا چه‌كداره‌ كورده‌كان سوودیان بۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تی هه‌بووه‌، به‌ڵام كۆتایی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى دژ به‌ داعش، واتا ڕاگرتنى پشتیوانیی سه‌ربازیی بۆ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان، هه‌روه‌ها هاتووه‌: “له‌ سووریا كورد داواى حوكمى زاتى ده‌كات، به‌ڵام نه‌یارانى پێیانوایه‌، ئامانجیان ده‌وڵه‌تى كوردستانه‌”.

وه‌ك نووسیویه‌تى: “خواسته‌كان هه‌رچییه‌ك بن، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا ڕووبه‌ڕووی توركیا ده‌بنه‌وه‌، چونكه‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ سووریا، توركیا به‌هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆى، پێشبینیش ده‌كرێـت، ڕووسیا و ئه‌مریكاش پشتیوانیی توركیا بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى عێراقه‌وه‌ نووسیویه‌تى: “له‌و وڵاته‌، دواى ساڵانێكى زۆر له‌ شه‌ڕى تیرۆر، به‌غدا له‌ ساڕێژكردنه‌وه‌ى برینه‌كانى،ئه‌ركى قورس ده‌بێت، له‌لایه‌ك كورد ده‌یه‌وێت ئه‌و قۆناغه‌ قورسه‌ تێپه‌ڕێنێت و بگه‌ن به‌سه‌ربه‌خۆیی، له‌لایه‌كیش سوننه‌كان كه‌ به‌ده‌ست داعش و ماڵوێرانییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵیان”.

 

ئاماده‌كارى ڕاپۆرته‌كه‌ پێیوایه‌، ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق كار له‌ سه‌ر هاوسه‌نگیی ئه‌و خواستانه‌ بكات و كۆنترۆڵى میلیشیاكانیش بكات كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتیوانیی ده‌كرێن، به‌تایبه‌ت، كه‌ میلیشیاكان پێشێلكاریی مافه‌كانى مرۆڤیان زۆر كردووه‌ و ڕێگه‌ش ناده‌ن تۆمه‌تباران بدرێنه‌ دادگا، ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌ربارى ئه‌وه‌ى داعش شه‌ڕه‌كه‌ى دۆڕاندووه‌، به‌ڵام ئێستا جووڵه‌یان په‌یدا كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ بیابانه‌كانى ئه‌نبار، ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه‌: “له‌خۆئاماده‌كردندان بۆ هه‌نگاوى داهاتوو”.

Back to top button