موقته‌دا سه‌در هه‌ره‌شه له ئه‌مریكا و دۆناڵد ته‌ره‌مپ ده‌كات له‌مه‌ر هێرش بۆ سه‌ر سوریا
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در (موقته‌دا سه‌در) له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانی دا له‌باره‌ی هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه،ئامادەین بەرگری لە سنووری رۆژئاوای عێراق بکەین ، بۆ ئەوەی لە شەڕی ئەمریکای دووربخەینەوە. هۆشداریش دەداتە ئەمریکا و دەڵێت ، ئەگەر پیرۆزییەکانمان لە سووریا بکەوێتەبەر مەترسی دەستوەستان نابین ده‌شلێـ” لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سووریا لەم رۆژانە ئیستیفزازییە و ناوچەکە بەرەو کارەسات دەبات”.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له عێراق هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” بەهیچ شێوەیەک جەنگ چارەسەرێکی عەقڵانی نییە و دەستوەردان لە کاروباری گەلان و وڵاتان رەتدەکرێتەوە، گەلی سووریا تاکەلایەنن بڕیار لە چارەنووس و حکومەتەکەیان دەدەن، هەروەها ئامادەیی دەربڕی بۆ بەرگریی لە عێراق لە ئەگەری شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و گوتی: “ئێمە رێگە نادەین جەنگی سووریا فراوانبێت و بکێشێتەوە سەر عێراق، لێرەدا بە حکومەتی عێراق رادەگەیێنین کە ئێمە ئامادەین بەرگری لە سنووری رۆژئاوای وڵات بکەین ، بۆ ئەوەی لە شەڕی ئەمریکی دووری بخەینەوە تەنانەت ئامادەین بۆ رێگریکردن لە داگیرکردنی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە”.
موقته‌دا سه‌در به‌وه‌ش ناوه‌ستێت و هه‌ره‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌لێـ”ئێمە دەستوەستان نابین، ئەگەر پیرۆزییەکانمان لە سووریا بکەوێتەبەر مەترسی، هەروەک ئامۆژگاری گەلی سووریا دەکەین دەستوەردانی ئەمریکی رەتبکەنەوە بۆ ئەوەی کارەساتەکانیان دووبارە نەبێتەوە”.