ده‌وامی خوێندن له سه‌رجه‌م خوێندنگاكانی شاری سلێمانی درێژ كرایه‌وه
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاری درێژکردنەوەی دەوامی خوێندنی دەرکرد و ئاشکراشیکرد لە ئەمڕۆوە پشووە فەرمییەکان ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە.
لە نوسراوێکدا ئه‌مڕۆ 11ی4ی2018 به ژماره ( 6154) بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی کە ئاڕاستەی سەرجەم پەروەردەکان کراوە تێیدا هاتووە،” لەبەرئەوەی ماوەیەكی زۆر دەوامی خوێندن ڕاگیرابوو بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوەیە تكایه پابه‌ندی ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه بن:
1. سه‌رجه‌م پشووه‌كانی فه‌رمی دوای ئه‌م نوسراوه ناوه‌نده‌كانی خوێندنی (باخچه‌ی منداڵان و بنه‌ره‌تی و ئاماده‌یی و پیشه‌ییه‌كان) ناگرێته‌وه .
2. ڕۆژانی شه‌مه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌وامی فه‌رمی هه‌یه .
3. تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م ڕۆژی دووشه‌مه 14ی5ی2018 ده‌ست پێده‌كات و ڕۆژانی چوارشه‌مه 23ی5ی2018 كۆتایی پێدێت .
4. پێویسته بازنه‌ی یه‌كه‌م واته قۆناغی ( 1و2و3) ی بنه‌ره‌تی له 14ی5ی 2018 تا 23ی5ی2018 ده‌وامی ئاسایی بكه‌ن و مامۆستایانی ئه‌و قۆناغه ببه‌خشرێن له چاودێری تاقیكردنه‌وه‌كان .
5. بۆ قوتابخانه – خویندنگه ناحكومییه‌كان پێویسته تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م له به‌رواری 14ی5ی2018 تا 23ی5ی2018 ئه‌نجام بده‌ن .
6. خشته‌ی بابه‌ته‌كانی خوێندن ئاسایی ده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی كرێی وانه‌بێژی و مافی مامۆستایانی وانه‌بێژ.