ڕزگار حاجی حه‌مه‌ :دابەشکردنی سیستەمی کارتی بایۆمەتری بۆ ماوەی دوو مانگه‌ راگیراوه‌

ڕزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند: ”دابەشکردنی سیستەمی کارتی بایۆمەتری بۆ ماوەی دوو مانگ لە ھەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و لەسەرەتایی مانگی 6ی ئەمساڵەوە جارێکی دیکە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەست پێدەکاتەوە“.

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاشیگه‌یاند:” ئەو کەسانەی مامەڵەی کارتی بایۆمەتریان کردووە و کارتە کۆنەکانیان داناوە، پێویستە بەزوویی سەردانی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بکەن، بۆ ئەوەی کارتەکەیان وەربگرنەوە و مافی دەنگدانیان ھەبێت”.

هه‌روه‌ها ( ڕزگار حاجــی حه‌مه‌ ) ئاشكرای كرد “ئەوانەی کە تائێستا کارتی بایۆمەتریان دەرنەکردووە، دەتوانن بە کارتە کۆنەکانیان لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ بدەن، بەڵام ئەوکەسانەی بایۆمەتریان کردووە، یان کارتە کۆنەکەیان پێیە ئەگەر کارتە تازەکە وەرنەگرێنەوە، بەھیح شێوەیەک مافی دەنگدانیان نابێت”.

Back to top button