مازن عهبدولقادر : دوو هەزار و 563 وێستگەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان ئامادهكراوه
مازن عەبدولقادر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “وەك ئامادەكاری بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دیاركردنی وێستگە و بنكەكانی دەنگدان، لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان كۆتایی پێھاتووە، لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان، هەزار و 257 بنکەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان ئامادەکراون”.
سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕاشیگهیاند:” دوو هەزار و 563 وێستگەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادەکراون”.
ئهمه له كاتێكدایه ڕۆژی 14ی4ی2018 بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە شارەكانی عێراق دەست پێدەكات و رۆژی دواتریش واته 15ی4ی2018 لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات،كه بڕیاروایه 12ی5ی2018 ھەڵبژاردن بۆ خولێكی دیكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.