روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ناوی ده‌رچووان بۆ حه‌ج ده‌درێت
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه ژیانی ئاینی له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: له‌ئه‌مساڵدا هیچ تیروپشكێك بۆناوی حاجیان ئه‌نجامنادرێت و بۆماوه‌ی سێ ساڵ تیروپشك بۆناوی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بۆساڵانی2018،2017 و 2019 له‌پێشتریشدا كراوه و ناتوانرێت تیروپشك بكرێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه ژیانی ئاینی له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند:” ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ئه‌مساڵدا ناتوانن فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن راسته‌وخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكهخراوهته شوێنیان كه بۆ ساڵی 2019ناویان لهفهریزهی حه‌ج هاتۆته‌وه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:” هه‌ركه‌سێك له‌ئه‌مساڵدا فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نێت پێویسته هۆكاره‌كه‌ی روونبكاته‌وه و ده‌توانێت ساڵی داهاتوو گه‌شت بكات یاخود ساڵانی دواتر گه‌شته‌كه‌ی بكات”.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی گوتیشی : له‌ئه‌مساڵدا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان ناتوانن فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، بۆیه كه‌سانی دیكه له‌شوێنیان دانراوه.