تێرێزا مەی: ئامادەین لەگەڵ ئەمریکا هێڕشبکەینە سەر سوریا

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاری هێڕشکردنە سەر سوریای دا، لەبەرامبەر بەکارهێنانی کیمیا لەلایەن ڕژێمی سوریا لە ناوچەی دۆما، تێرێزا مەی ڕایگەیاند” ئامادەی هەماهەنگین لەگەڵ ئەمریکا بۆ گورز وەشاندن لە ئەسەد”

تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کەمێک بەرلەئێستا ڕایگەیاند: ئێمە هەما هەنگ و هاوکاری ئەمریکا دەبین بۆ گورز وەشاندن لە ڕژێمی سوریا، چونکە ئەسەد لە ناوچەی دۆما چەکی کیمیایی دژ بەخەلکی سڤیل بەکارهێناوە.

ئەم لێدوانەی مەی دوای ئەوەهات ترەمپ لەتویتێکدا هۆشداری دایە ڕوسیا کە ئەوان مشەک بارانی سوریا دەکەن، موشەکەکان بەڕێگاوەن.

Back to top button