جه‌نگ به‌ڕێوه‌یه، خه‌ڵك به ڵێشاو سلێمانی جێدێڵێت

خواكوڕك
به‌هۆی ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ كردنی پیلانێكی ئیقلیمی له شاره‌كه‌یان، دانیشتوانی سلێمانی به‌ڵێشاو شاره‌كه جێ‌دێڵن، و هه‌ندێك له‌خانه‌واده‌كان ده‌ڵێن ترس سه‌راپای ئه‌و شاره‌ی ته‌نیوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌نگه له رۆژی 27ی ئه‌یلول خۆپیشاندانی مامۆستایان به‌ئاراسته‌یه‌كی دیكه ئاراسته‌كه‌ی بگۆڕێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی پیلانێكی ئیقلیمی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئێران ببرێت. هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رچاوه‌كان هه‌موو ئامانجه‌كه بریتیه له دروستكردنی په‌شێوی له‌هه‌رێمی كوردستان و دواخستنی پرۆژه‌ی ئه‌مریكا بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری خواكوڕك، له ئێستادا خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ره‌و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم به‌تایبه‌ت هه‌ولێر و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی كۆچ ده‌كه‌ن و ره‌نگه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌م كۆچه زیاتر و زۆرتر ببێت.