كات و ساتی تیروپشكی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بزانه‌ بۆ قۆناغی پێش كۆتایی.

دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، چوار یانە ماڵئاواییان كرد و چوار یانەش گەیشتنە قۆناغی پێشكۆتایی”.

دوێنێ بە ئەنجامدانی دوو یاری، یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی ، كۆتایی پێهات ، هەردوو یانەی یوڤینتۆس و ئیشبیلیە ماڵئاواییان كرد”.

هەریەكە لە یانەكانی (بایرن میونخ و ریال مەدرید و رۆما و لیڤەرپوول) گەیشتنە قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنس لیگ”.

بڕیاریش وایه‌ رۆژی هه‌ینی له‌ كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆ تیروپشك بكرێت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن.”

Back to top button