هه‌ڵمه‌تی ده‌ركردنی به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌ند و كادیرانی یه‌كێتی له‌لایان یه‌كێتی ده‌ستی پێكرد
پاش دواین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بریاردرا كه سه‌رجه‌م ئه‌و كادیر و به‌رپرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌لایانه‌كان كردووه و له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی دا نه‌ماونه‌ته‌وه، بریاری دوورخستنه‌وه‌یان له‌یه‌كێتی دراوه، یه‌كێتیش له‌ژێر ناوی دژ به سیاسیه‌تی یه‌كێتی په‌یوه‌ندیان كردووه به‌ڵایه‌نه‌كان دووریانده‌خاته‌وه”.
سه‌ره‌تا واتا رۆژی 8ی 4ی 2018 یه‌كێتی بریاری ده‌ركردنی هه‌شت جێگری مه‌ڵبه‌ند و كارگێری مه‌ڵبه‌ند و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی له‌رێزه‌كانی خۆی دوورخسته‌وه، هه‌ر له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی دوورخستنه‌وه و ده‌ركردنیان له‌رێزه‌كانی یه‌كێتی، لەدوو بڕیاری جیادا، كە رۆژانی 10 و 11ی نیسان دەركراون، بڕیاری دەركردنی پێنج كارگێڕ‌و ئەندام كۆمیتەی درا”.
لە یەكێك لە نووسراوەكانی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی ھاتووە: “بڕیارماندا بە دەركردنی ئەم سێ ناوەی خوارەوە لە ریزەكانی (ی.ن.ك) لەسەر ئەوەی كە دژی سیاسەتەكانی یەكێتی پەیوەندییان بە لایەنێكی ترەوە كردووە و كار بۆ لیستێكی دیكە دەكەن”.
ئەو بەرپرسانەی یەكێتی دووری خستوونەتەوە بریتین لە:
بەدیعە مو‌سا عومەر، كارگێڕی مەڵبەندی 6 سۆران
بەكر شەریف، ئەندامی كۆمیتە لەسەر میلاكی مەڵبەندی 1 سلێمانی
ئارەزوو محەمەد ئەحمەد، ئەندام كۆمیتە لەسەر میلاكی مەڵبەندی 24 راپەڕین.
ده‌قی بریاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی…