تره‌مپ له‌رێگای تویته‌ر دونیا ده‌هه‌ژێنێت و ئاراسته‌ ده‌كات

جارێكی تر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تویته‌ر ته‌واوی دۆخی ناوچه‌كه‌ی گۆڕی، رایگه‌یاند”دەکرێت هێرشی سەر سووریا بەزوویی ئەنجامبدرێت یاخود بەمزووانە هەر ئەنجامنەدرێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”هەرگیز نەمگوتووە کەی هێرش بۆ سەر سووریا ئەنجامدەدرێت. دەکرێ زۆر بە زوویی بێت و دەکرێ بەمزووانە هەر رووشنەدات. لەم ئیدارەی مندا ئەمریکا کاری گەورەی بۆ لەنێوبردنی داعش لە ناوچەکەدا کردووە”.

هه‌ر پێش ئه‌و پۆسته‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، رووسیا دەڵێت هەموو ئەو مووشەکانە دەخاتەخوارەوە کە ئاراستەی سووریا دەکرێن، کەواتە ئامادەبە، چونکە مووشەکەکان بەڕێوەن، مووشەکەکان تازە و باش و زیرەکیشن. تۆ نابێت هاوبەشی لەگەڵ گیاندارێکی مرۆڤکوژ بە گاز بکەی، کە گەلەکەی دەکوژێت و خۆشیی لە کوشتنیان دێت”.

واتا رێك پاش تێپه‌ربوونی 24 كاتژمێر له‌ تویته‌كه‌ی پێشووی تری دا كه‌ گوتی مووشه‌كه‌كان به‌رێوه‌ن، دۆناڵد تره‌مپ جارێكی تر گوتی من قه‌ت نه‌م گوتووه‌، هێرش بۆ سه‌ر سوریا ده‌ست پێده‌كه‌م، به‌ڵام له‌ تویته‌كه‌ی پێشووی تری دا به‌ رووسیایی گوتبوو ئه‌وه‌ مووشه‌كه‌كانمان به‌رێوه‌ن فه‌رموو بیگرنه‌وه‌، به‌ڵام پاش ئه‌م پۆسته‌  جۆرێک لە هێوربوونەوە بە دۆخەکەوە دیارە، بەتایبەتی دوای ئەوەی شەوی چوارشەممە سارا ساندێرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، تیمەکانیان لێکۆڵینەوە لە راپۆرتەکانی ئەگەری بەکارهاتنی چەکی کیمیایی دەکەن و هێشتا بڕیاری هێرشکردنە سەر حکومەتی سووریا نەدراوە، ئەم لێدوانانەش لەکاتێکدان، رووسیا، سووریا و ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک دەکەن لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە بۆ سەر حکومەتی سووریا ئەنجامبدرێت.

Back to top button