حشدی شه‌عبی چاوه‌رێی ئه‌مریكاین له‌سوریا .. رووبه‌روی ده‌بینه‌وه‌

ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراقی كه‌ گروپێكی میلیشیایی حشدی شه‌عبیه‌ و له‌ژێر فه‌رمانی ئێرانه‌ ده‌لێـ”دوای شكستی تیرۆر لە عێراق و سووریا و ئاشكرابوونی هاوپەیمانی بەدكار بە سەرۆكایەتی ئەمریكا كە هەمیشە هەوڵی هێشتنەوەی پێگەكانی داعش دەدات لەنزیك ئەلبۆكەمال لە سووریا و لە عێراق، دەبینین ترەمپ بەشێوەیەكی راستەوخۆ هەوڵدەدات پڕۆژە شكستخواردووەكەی لەدەست بمێنێتەو ەو تیرۆری هزری بپارێزێت”.

له‌راگه‌یاندراوێك ئەكرەم كەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی، رایده‌گه‌ێنێت، دوای شكستهێنانی قەوارەی زایۆنی لە هاوكاریكردنی تیرۆرو پاراستنی لەڕێگەی هێرشە بەردەوامەكانی بۆ سەر سووریا، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا لەسەر پیشەسازی تیرۆر و كوشتنی گەلان و تاڵانكردنی بەروبوومی وڵاتان داڕێژراوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”لە سووریا چاوەڕێتاندەكەین و رووبەڕووتان دەبینەوە، بەسەرتاندا سەردەكەوین، وەك چۆن بەسەر داعش و نووسرە و گرووپە تەكفیریەكانی دیكە، كە دروستكراوی خۆتانن، سەركەوتین”.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراقی هاتووه‌”بە هیچ شێوەیە رێگەنادەین پڕۆژە شەیتانییە ماسۆنیەكەتان وڵاتمان وێرانبكات و پیرۆزییەكانمان بكاتە ئامانج، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی  چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەنیازە بە مووشەكی نوێ و زیرەك حکومەتی سووریا بۆردوومانبكات، داواشی لە رووسیا كرد ئامادەبێت بۆ بەرپەرچدانەوەیان و چیدیکە پشتگیری بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا نەكات، كە بە ئاژەڵ ناویبرد.

شایانی باسه‌ پاش تویته‌كه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دۆناڵد ته‌ره‌مپ جارێكی تر له‌ پۆستێكی دا له‌ تویته‌ر  ده‌لێـ”هەرگیز نەمگوتووە کەی هێرش بۆ سەر سووریا ئەنجامدەدرێت. دەکرێ زۆر بە زوویی بێت و دەکرێ بەمزووانە هەر رووشنەدات. لەم ئیدارەی مندا ئەمریکا کاری گەورەی بۆ لەنێوبردنی داعش لە ناوچەکەدا کردووە”.

Back to top button