پارتی: هیچ لایانێك ده‌نگی پارتیه‌كان نابات، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامان و لایانگرانمان دڵگرانیش بن به‌س خۆیان ناهێنه ئاستی هێزی تر
فازڵ به‌شاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی و به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی میدیایی دا له‌باره‌ی ده‌نگی پارتیه‌كان و هێزه سیاسه‌كانی تری ده‌لێـ”پارتی دیموکراتی کوردستان، تاکە حزبێکە بەیەکگرتووی ماوەتەوە، بۆیە ھیچ حزب و لایەنێکی سیاسی ناتوانێ سوود لە دەنگەکانی پارتی دیموکرات ببینێت و ده‌شلێـ”پارتی وەکو لایەنێکی سیاسی تۆکمە بەیەکگرتووی ماوەتەوە، بێگومان بەگڕوتینێکی بەھێزەوە خۆی ئامادەکردووە بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق”.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه ده‌شلێـ”بەھۆی تێکشاندنی چەکردارەکانی داعش و حەشدی شەعبی و ھەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دارایی، پێشبینی ئەوە دەکەن، لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات، ئاشکراشی کرد، کە ھیچ حزبێکی سیاسی ناتوانێ سوود لە دەنگەکانی پارتی وەربگرێت، چونکە جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان، پشت لە حزبە تێکۆشەرەکەیان ناکەن، بۆیە ئەوان گەشبینن بەوەی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسنووری پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌شلێـ”ئێستا ناتوانین پێشبینی بۆ ڕێژەی کورسیەکانمان بکەین، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان، تاکە حزبێکە دەنگەکانی کەم ناکات، بۆیە دەنگەکانی پارتی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، زیاد دەکات”.