پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ یهكڵاكرایهوه
به‌رێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی سۆران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه، سیستەنی پاشەکەوتی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ بەهەمان سیستەمی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی دەبێت، جگە لە یەکەی پاسەوانی لە زێڕەڤانی و یەکەی پاسەوانی لە بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی و پاسەوانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس”.
سیامه‌ند ده‌رگه‌له‌یی به‌رێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی سۆران له واڵه‌كه‌ی خۆی دا له فیسبووك دهنووسێـ” رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه وەزارەتی ناوخۆ یه‌كلاكرایه‌وه و به‌هه‌مان شێوه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نییه‌كان پاشه‌كه‌وت لهمووچهكانیان ده‌كرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ به‌پێی سیسته‌می نوێی مووچه، لیستێكی مووچه‌ی ئاماده كردووه و چاوهروانیشدهكرێت هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه مووچه ئه‌م وه‌زاره‌تی دابه‌ش بكرێت، رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه له وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نیه‌كانیش له سه‌دا 10 بۆ سه‌دا 30یه، به‌پێی خشته‌ی نوێی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆش رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نیه‌كانه”.
بەپێی زانیارییەکانی (باس‌نیوز) ئەمڕۆ به‌شێك له داموده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌پێی ئه‌و سیستمه نوێیه، لیستی مووچه‌یان ئاماده‌كردووه و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت هه‌ر له هه‌فته‌ی داهاتوودا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌شبكرێت.