به‌رپرسه‌كانی حشدی شه‌عبی ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌كان ونه‌وتی كه‌ركووك ده‌فرۆشن پیاو نیه هه‌ر باسیشیان بكات
21ی بیره نه‌وتی ده‌ور به‌ری خورماتوو و ته‌واوی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك، چه‌ندین ناوچه‌ی تر له‌لایان فه‌رمانده‌كانی حشدی شه‌عبی ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه، نه‌وته‌كه به دینه‌مۆی ئاسایی ده‌رهێنانی ئاو ده‌ردێنن و تاڵانفرۆشی ده‌كه‌ن به ئێرانییه‌كان و له‌وێشه‌وه بۆ بازاڕه جیهانییه‌كان ده‌نێردرێت، به‌ڵام یه‌ك هێزی سلێمانی كه پێشتر به‌رده‌وام ره‌خنه‌یان ده‌گرت ئێستا جورئه‌تی یه‌ك قسه‌شیان نیه له‌سه‌ری”.
میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی هه‌روه‌ها بوونه‌ته مافیای ئابووری و سه‌رگه‌رمی ده‌رهێنانی و فرۆشتنی نه‌وتن له‌و ناوچانه، به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی قه‌ته‌ری، گروپه چه‌كداره شیعیه‌كان به دینه‌مۆی ئاسایی ئاو، سه‌رگه‌رمی ده‌رهێنانی نه‌وتن له بیره نه‌وته‌كانی پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله، به‌تایبه‌تی له‌و بیره نه‌وتانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری دوزخورماتوو.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، 21 بیری نه‌وتی به ته‌واوی له ده‌ست ئه‌و گروپه چهكدارییانهدان و به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌شیان كردوون و نه‌وته‌كه‌یان ده‌ردێنن،رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه رۆژانه له‌و بیره نه‌وتیانه، 10 تا 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌رده‌هێنرێن و به شێوه‌ی نایاسایی ده‌فرۆشرێنه ئێران
هه‌ر به‌رمیلێك له‌و نه‌وته قاچاخه‌ش بوه 6 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌فرۆشرێت به ژماره‌یه‌ك مافیا، له كاتێكدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌سه‌روی 72 دۆلاره‌وه‌یه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، له‌و پڕۆسه‌یه‌دا سودمه‌ندی یه‌كه‌م، خودی ئێرانه چونكه قازانجی گه‌وره‌ی نه‌وته‌كه بۆ ئه‌وان و زیانمه‌ندی گه‌وره‌ش ده‌وڵه‌تی عێراقه، چونكه سامانه‌كه‌ی به شێوه‌ی نایاسایی و به قاچاغ ده‌رده‌هێنرێت و ره‌وانه‌ی بازاڕه ره‌شه‌كان ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا دێت ده‌رهێنان و فرۆشتنی ئه‌و جۆره نه‌وته زیاتر ده‌بێت و گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش له‌سه‌ر دابه‌شكردنی بیره نه‌وته‌كان رێككه‌وتوون، ئه‌وه له كاتێكدایه كه به‌رهه‌م نه‌وتی كه‌ركوكیش كه رۆژانه زیاتره له 60 هه‌زار به‌رمیل و به تانكه‌ر ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت، كه‌س نازانێت داهاته‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌چێت، له راپۆرتی چه‌ند مانگی رابردووی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیشدا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه به داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك نه‌كراوه.