مه‌لا به‌ختیار: چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ی هێرش كردنه‌ سه‌ر حكومه‌ی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات له‌لایان ئه‌و هێزانه‌ی ناوه‌خۆ

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی( مه‌لا به‌ختیار) هێرشی تووند ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر نێچیرڤان بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌لێـ” له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، هه‌ندێ له‌ سیاسییه‌كانی كورد هه‌وڵ ده‌ده‌ن‌ له‌ڕێگه‌ی ره‌خنه‌گرتن له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، خۆیان له‌ لایه‌نه‌ جێبه‌جێكاره‌كانی به‌غدا نزیك بكه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ره‌خنه‌ و گله‌ییه‌ك ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكه‌ن.

هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار گوتیشی”به‌ر له‌ 14-15 ساڵ هه‌رێمی كوردستان پارێزگای كه‌ركووك، قه‌زای خانه‌قین، مه‌خموور و شنگالی به‌ وێرانكراوی وه‌رگرته‌وه‌، به‌ڵام دواتر به‌ 200-300 جار زیاتر له‌ پێشان خزمه‌تمان پێشكه‌شی ئه‌و ناوچانه‌ كرد”، هه‌روه‌ها گوتی: “ره‌خنه‌گرتن شتێكه‌ و پاراستنی ده‌ستكه‌وت و رێڕه‌وی به‌ده‌ستهێنان شتێكی دیكه‌یه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”بۆچی تا واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه‌، ده‌بینین كه‌سانێكی سیاسی و كاندیدی كورد له‌ ده‌رگای هه‌وڵدانه‌وه‌ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ به‌غدا، ره‌خنه‌كانیان ته‌نیا ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ ره‌خنه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیتیحادی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ناگرن؟”، دووپاتیكرده‌وه‌، “ئه‌م عه‌قلیه‌ته‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادكردنی نه‌یارانی كورد و كوردستان”.

Back to top button