ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دزینی دوو ملیار و سه‌د ملیون دۆلاره‌ ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
 
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە نووسینێكی دا نهێنی پارەی دزراوی نەوت ئاشكرا دەكات كە برەكەی بە دوو ملیار و سه‌د ملیون دۆلاره‌ دەخەملێنێت.
 
غالب مەحمەد عەلی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، لەنوسینێكی دا داهاتی ئەو نەوتەی كە لە كەركووك دەدزرێت و هیچ دینارێكی دیار نیە، بەم شێوەیە دەلێت، گریمان ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌ هه‌مویان نه‌وتی ره‌ش كه‌ هە‌رزانترین به‌رهه‌می نه‌وت كه‌ له‌ راستیدا وانیه،‌ به‌ڵكو به‌شێكی نه‌وتی خاوه‌ و نه‌فتایه‌ :
1 ته‌نكه‌ر نه‌وتی ره‌ش = 36 ته‌ن ده‌گرێت
1 ته‌ن نه‌وتی ره‌ش = 200 $
1 ته‌نكه‌ر = 36 × 200 $ = 7200$
كۆی گشتی = 283000 ته‌نكه‌ر × 7200 $ = 2.037.600.000 $
 
هەروەها دەلێت پاره‌ی گومركی ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌ له‌ ره‌وانی و‌ڵاتی ئێران ده‌ركرێت : یه‌ك ته‌ن = 5000 هه‌زار دینار = 4.5 $
ا ته‌نكه‌ر = 36 × 4.5 $ = 162 $
كۆی گشتی = 283000 ته‌نكه‌ر × 162 $ = 46 ملیون دوڵار ده‌كات .
 
كه‌واتا كۆی گشتی داهاتی ساڵانه‌ی پاره‌ی نه‌وتی ته‌نكه‌ره‌كان كه‌ به‌ نه‌وتی ره‌ش به‌راوردمان كرد له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌نارده‌ی وڵاتی ئێران ده‌كرێت زیاتر له‌ دو ملیار و سه‌د ملیون دۆلاره‌، كه‌ داهاتێكی زۆره‌ به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌نێك باس له‌و داهاته‌ ناكات .
 
ئه‌گه‌ر به‌راوردی كه‌ین به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، پێویستمان به‌ نزیكه‌ی 300 ملیون دوڵار كه‌ موچه‌ی هه‌مو فه‌رمانبه‌ره‌كانی پارێزگای سلێمانی دابین كه‌ین، كه‌واتا به‌ داهاتی ئه‌م ته‌نكه‌رانه‌ ده‌مان توانی موچه‌ی زیاتر حه‌وت مانگی فه‌رمانبه‌ره‌كانمان دابین كه‌ین، كه‌ وه‌ك رونه‌ لای هه‌موان ماوه‌ی (100) رۆژ ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م داهاته بكه‌ین ئێستا هیچ كات فه‌رمانبه‌ره‌كانمان بێ موچه‌ نه‌ده‌بون.
Back to top button